چوار كۆیله‌كه‌ی یه‌كێتی یان چوار لایانی نارازی
له رۆژی 12ی 5ی 2018 دۆخێك له سلێمانی دروست بوو، هه‌موو خه‌ڵك به‌ئاراسته‌ی ته‌زویری زۆر ئاشكراكه‌ی یه‌كێتی ناره‌زایه‌تیان ده‌ربری، له‌مه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ته‌زویرێكی یه‌كجار زۆر و كۆپی باركۆدهكانی كردووه،بۆیه گۆڕانكاری له ده‌نگه‌كان كردووه، پێشتر له نووسینێكمدا، ئاماژه‌م به‌وه دا كه ئه‌و زانیاریانه‌ی كه باس له ته‌زویری یه‌كێتی ده‌كرێت، له‌سه‌ر بنه‌مای زیادكردنی ده‌نگ بۆ به‌رز كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ده‌نگ له سلێمانی له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی و كۆپی كردنی باركۆده‌كان بووه، به‌ڵام لێره‌دا باس له ته‌زویری زۆر رووته‌كه‌ی یه‌كێتی ناكه‌ین، به‌ڵكو باس له كاردانه‌وه و ئه‌نجامه‌كان ناره‌زایه‌تی چوار لایانی سیاسی له سلێمانی ده‌كه‌ین وه‌ك، ” گۆڕان و كۆمه‌ڵ و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح و یه‌كگرتوو” ئه‌مانه دوای 12ی 5ی ئه‌مساڵ كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بوو نارازی بوون و له‌چوارچێوه‌ی ته‌زویره كۆمیدیاكهی یه‌كێتی دا ده‌نگی ناره‌زایه‌تیان به‌رز كردووه، ئه‌نجامی كاره‌كانیان له‌م چوارچێوه‌یه دا ئاراسته بوو..
یه‌كه‌م: هاوبه‌ش پێكردنی پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكدا بوو، كه ته‌واوی سه‌رنجه زۆر توونده‌كانی له‌سه‌ر یه‌كێتی لابردوو و ئاراسته‌ی پارتی كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كێك بوو له هه‌وڵه‌كان بۆ ساردكردنه‌وه‌ی شه‌قامی سلێمانی له‌دژی یه‌كێتی، كه دواجار له دژایه‌تی یه‌كێتی بۆ دژایه‌تی پارتی گۆڕانی به‌سه‌ر داهات و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵ و گۆڕان و قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتن كه ئاراسته‌ی توونده‌كه‌ی شه‌قامیان له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی پارتی دا گۆڕیی و شه‌قامیان له یه‌كێتی سارد كردووه له سلێمانی.
دووه‌م: هه‌وڵه‌كانیان له په‌رله‌مانی عێراق له چوارچێوه‌ی سكاڵا و كاركردن له‌ژێر ناوی دژایه‌تی ته‌زویره كۆمیدیاكهی یه‌كێتی، گۆڕی بۆ ده‌نگی تایبه‌تی هێزه ئه‌منیه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه، له‌وێشه‌وه بۆ سوتاندنی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان و ده‌نگی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه ته‌نها پارتی ده‌نگی زۆرینه‌ی پێشمه‌رگه و ئاواره‌كان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی به‌ده‌ست هێناوه، كه له‌پراكتیكدا هیچ زیانێكی بۆ یه‌كێتی نه‌بوو، ئه‌سپی خۆیان تاودا له دژایه‌تی پارتی دا كۆتاییان به هه‌وڵه‌كانیان هێنا له به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی دژایه‌تی ته‌زویری كۆمیدیاكهی یه‌كێتی له سلێمان و به هه‌وڵێكی قاره‌مانانه‌ش له سلێمانی فرۆشتیانه‌وه شه‌قامه ده‌نگ دزراوه‌كه‌ی سلێمانی”.
سێهه‌م:له‌چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌واڵێك له میدیاكانی دژه پارتی و چوار لایانهكه بڵاو كرایه‌وه، گوایه چوار لایانهكه رێكه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بوو، كه پارتی و یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه بوون، پارتی ئاماده نه‌بوو پۆستی سه‌رۆككۆمار بداته‌وه به یه‌كێتی، بۆیه چوار لایانهكه له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ ئه‌وه‌ی فشار له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی پارتی پاشه‌كشه بكات له پێداگری له‌سه‌ر نه‌دانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق، واتا ئه‌م هه‌واڵه‌ی چوار لایانهكه ته‌نها له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی ته‌واو بوو به‌وه‌ی پارتی پاشه‌كشه پێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار بداته‌وه به یه‌كێتی”.
ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی كۆی ئه‌و ناره‌زایه‌تی و كارانه بوون كه چوار لایانی سیاسی كردوویانه، ئێستا پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌م هێزانه چوار كۆیله‌كه‌ی یه‌كێتین یان چوار لایانی نارازین؟