دواین زانیاری له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی

ئه‌مرۆ 4ی 7ی 2018 رۆژی چوارشه‌ممه‌، كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ( پارتی و یه‌كێتی) له‌ هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی نێچیرڤان بارزانی و مه‌لا به‌ختیار به‌رێوه‌چوو، به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، لیژنەیەکیان بۆ ئامادەکردنی کارنامەی هاوبەش بۆ بەغدا پێکهێنا، كه‌ پارتی و یه‌كێتی به‌بێ یه‌كتر هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی كۆتایی پێهاتووه‌، لێژنه‌یه‌ك بۆ ئامادەکردنی کارنامەی هاوبەش بۆ بەغدا پێکهێنا و جەختیان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن کردەوە کە لەکاتی خۆیدا بەڕێوەبچێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان” پارتی و یەکێتی لیژنەیەکیان بۆ یەکخستنی هەڵوێستیان لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان و کێشەکانی هەولێر و بەغدا دروستکرد و بڕیاریاندا بەبێ یەکدی هیچ هەنگاوێک لە هەرێمی کوردستان و بەغدا نەنێن”.

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌ی خۆی دا رایگه‌یاند، كه‌ هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گومانی لایانه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بره‌وێنه‌وه‌، پێشتریش و ئێستاش وا ده‌لێم، كه‌ ده‌كرێت، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی گومانه‌كان به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كان بكرێت”.

Back to top button