قایمقامی هەولێر: بۆ یه‌ك ده‌قه‌ش نابێت خه‌ڵكی هه‌ولێر بێ كاره‌با بێت
نه‌به‌ز عهلدولحهمید قایمقامی هەولێر له‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگۆیانه هاته سه‌ر خه‌ت كه گوایه رێنمایی دراوه به‌وه‌ی مۆلیده‌كانی ئه‌هلی بتوانن له شه‌و رۆژێكدا بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك كاره‌بان نه‌ده‌ن و پشوو وه‌ربگرن و ده‌لێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگا ناده‌ین خه‌ڵكی هه‌ولێر بۆ یه‌ك ده‌قه‌ش بێ كاره‌با بن”.
له لێدوانێكی دا بۆ كه‌ناڵی رووداو، قایمقانی هه‌ولێر ده‌شلێـ” دەنگۆیەک بڵاوكراوەتەوە كە رێنمامیی ئەوە درابێت مۆلیدە ئەهلییەكان بتوانن رۆژانە كاژێرێك كارەبا نەدەن. “بە هیچ جۆرێك ئێمە بڕیار و رێنمایی لەو شێوەیان نەبووە، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی بڕا دەبێت مۆلیدە هەڵبكرێت، جەختیش دەکاتەوە، هەر خاوەن مۆلیدەیەك پابەندی بڕیارەكەیان نەبێت، تووندترین سزا دەدرێت. گوتیشی “سەرەتا سزاكە داراییە لە یەك ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات، تاوەكو پێنج ملیۆن دیناریش دەڕوات، ئەگەر سەرپێچی دووبارە كرایەوە، تاوەكو ئاستی لێسەندنەوەی مۆڵەتیش دەڕوات”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی زیاتر له 1000 مولیده‌ی ئه‌هلی له پارێزگای هه‌ولێر هه‌یه، هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی برا ده‌بێت مۆلیده‌كان راسته‌وخۆ كاره‌با دابین بكه‌ن، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی بكه‌ن به‌گوێره‌ی قسه‌ی قایمقامی هه‌ولێر سزا ده‌درێن”.