وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌تووندی دژی داوایه‌كی میلیشیاكانی عێراق وه‌ستایه‌وه‌.. هه‌رچه‌ند یه‌كێتی رازی بوو

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، یه‌كێتی ره‌زامه‌ندی نیشاندابوو له‌سه‌ر داوایه‌كی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێك به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌تووندی ره‌دی كردۆته‌وه‌”.

له‌ شارۆچكه‌ی هه‌ره‌هه‌نجیر ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، 4ی 7ی 2018 له‌ باره‌گای لیوای یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌، وه‌فدێكی سه‌ر به‌ میلیشیاكانی عێراق سه‌ردانی هێزی پێشمه‌رگه‌یان كردووه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كۆبوونه‌وه‌ته‌وه‌، داوایه‌كیان ئاراسته‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ كردووه‌، ئه‌م داوایه‌ش له‌لایان لاهور جه‌نگی و بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی قبوڵكراو بوو به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌تووندی ره‌دی كرده‌وه‌”.

له‌و باره‌یه‌وه‌ عەمید سەید ئیدریس، جێگری فەرماندەی لیوای یەک داواكاریه‌كانی وه‌ڤدی میلیشیاكانی عێراق ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ”وەفدێکی هێزە هاوبەشەکانی عێراق سەردانیانکردین و لەکۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی لیوا قارەمان نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە و فەرماندەکانی لیوای یەک، هێزەکانی عێراق داوایانلێکردین رێگەیان پێبدرێت ئۆپەراسیۆنێک لە سنوورەکانی لەیلان و قەرەهەنجیر و شوان ئەنجامبدەن، جێگری فەرماندەی لیوای یەک، رەتیکردووەتەوە رێگە بە نزیکبوونەوەی هێزە عێراقییەکان لە سەنگەرەکانی پێشمەرگە بدات”.

هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان وه‌ڤده‌كه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ پێشتر ره‌زامه‌ندی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی وه‌رگیراوه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌تووندی دژی ئه‌و ئه‌و داوایه‌ی عێراق بووه‌، له‌مه‌ر نزیك بوونه‌وه‌ی هێزه‌ عێراقه‌كان له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌”.

Back to top button