ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێران قه‌ده‌غه بكرێت له سلێمانی چی رووده‌دات و په‌كه‌كه چی ده‌كات
سه‌رۆككۆكاری ئێران له‌مه‌ر هه‌ره‌شه‌كانی ئێران له‌سه‌ر فرۆشتنی نه‌وتی ئێران هه‌ره‌شه‌ی كردوو رایگه‌یاند، كه ئه‌گه‌ر نه‌وتی ئێران رابگیرێت،هەڕەشەی وەستاندنی هەناردەی تەواوی نەوتی دراوسێکان و ناوچەکە دەکات ئەگەر بێت و ئەمەریکا کڕینی نەوتی ئێران قەدەغە بکات، سوپای پاسدارانیش پشتگیریی ئەو هەڵوێستەی رۆحانی دەکەن، بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوێنی سێشەممە(03/07/2018)، حەسەن رۆحانی لە میانی سەردانی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپا رایگەیاندووە: “لە ئەگەری راگرتنی کڕینی نەوتی تاران لە لایەن وڵاتانی جیهانەوە، ئەوانیش رێگری لە هەناردەی نەوتی وڵاتانی دراوسێیان دەکەن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری ئاژانسه‌كان،لای خۆیەوە قاسم سولەیمانی، فەرمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران ، لە نامەیەکدا بۆ رۆحانی نووسیویەتی: ” دەستەکانت ماچدەکەم بۆ ئەو قسە ژیرانەت. من لەخزمەتتدام بۆ جێبەجێکردنی هەر یاسایەک کە خزمەت بە کۆماری ئیسلامی بکات، رەنگە رۆحانی مەبەستی لەو هەڕەشەیە داخستنی گەرووی هورموز بێت کە تاکە رێگای کەشتییە نەوتییەکانی سعودییە،عێراق، ئیمارات و قەتەرە بۆ گەشتن بە دەریایی ئازادی عەرەبی و لەوێیشهوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
ئەمەریکا نیازی هەیە لە چەند مانگی داهاتوو، سزا ئابورییەکانی سەر ئێران کە قەدەغەکردنی کڕینی نەوتی ئێرانیش دەگرێتەوە، بخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، چاودێرانی سیاسی ئه‌م كاردانه‌وه‌ی ئێران به كاردانه‌وه‌ی بێ كاریگه‌ر له‌سه‌ر كوردستان نازانن، پێیان وایه هه‌ر كه بریاره‌كه‌ی ئه‌مریكا چووه واری جێبه‌جێ كردن، له سلێمانی هه‌ڵمه‌تی دژه هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌ست پێده‌كات و په‌كه‌كه‌ش راده‌سپێردرێت، بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆری نه‌وتی كوردستان”.