عێراق دژبە ئێران هاتەدەنگ دەڵێت ئاوی ٤۲ ڕووباری گرتۆتەوە

دوای ئەوەی حکومەتی ئێران ئاوی رووباری سیروان ئەلوەندی گرتەوە، بۆیەکەمجار وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئاشکرای دەکات، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران ئاوى 42 ڕووباریان له‌عێراق گرتووه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له سیمینارێكدا كه له باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ڕێكخرابوو، ڕای گه‌یاند: “ئێران ئاوى 42 ڕووبارى له عێراق گرتووه‌ته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى پێشتر ئاگادارمان بكاته‌وه”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه: “به‌هۆى ڕه‌فتارى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ وڵاتانى هاوبه‌شى عێراق له ئاو، تووشی زیانى زۆر بووینه‌ته‌وه”.
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، گوتیشی: “باشوورى وڵات له قۆناغێكى كه‌م ئاوی زۆر خراپدایه و هۆكاره‌كه‌ش بڕینی ئاوه له ئێران”.
ئه‌مساڵ عێراق ڕووبه‌رووى كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ى كه‌م ئاوى بووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه زۆرێك له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، به‌كار نه‌هێنران، ئه‌وه جگه له كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاوى هه‌ردوو ڕووبارى دجله و فورات، سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش ئاوى شه‌تى عه‌ره‌ب به‌ته‌واوى شۆر بووه