لاهور بۆ ئاژانسێكی ئێرانی: هاوكارده‌بین له‌ شكاندنی ئه‌و ئابلۆقه‌یه‌ی ئه‌مریكاو ئه‌ورووپا به‌سه‌ر ئێرانیان سه‌پاندوه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی گرووپی پێنج كۆ یه‌ك له‌ گه‌ڵ ئێۆان كشایه‌وه‌, ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتركردنی ئابلۆقه‌ی ئابووری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند له‌ پێناو ده‌ست به‌ردار بوون له‌ پیتاندنی یۆرانیۆم, له‌ به‌رامبه‌ردا لاهور جه‌نگی ده‌لێت ئێران وڵاتێكی به‌ هێزه‌ هیچ ئابلۆقه‌یه‌ك چۆكی پێدانادات.
لاهور جه‌نگی سه‌ركرده‌ له‌ گرووپی خیانه‌تكاری یه‌كێتی له‌ میانه‌ی چاو پێكه‌وتنێكی له‌ گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی رایگه‌یاندووه‌, ئێمه‌ ئێران به‌ پالپشت و دۆستی خۆمان ده‌زانین, بۆیه‌ به‌ ئه‌رك ده‌بینین له‌سه‌ر خۆمان كه‌ هاوكار بین له‌ شكاندنی ئه‌و ئابلۆقه‌ ئابوریه‌ی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا به‌ سه‌ر ئێرانیان سه‌پاندووه‌, به‌ دڵنیایه‌وه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بین و ناهێلین ئێران بكه‌وێت.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا لاهور جه‌نگی ده‌لێت:” ئێران وڵاتێكی به‌ هێزه‌ هیچ ئابلۆقه‌یه‌ك ناتوانێت چۆك به‌ ئێران دابدات, بۆیه‌ ئێمه‌ له‌ سنوره‌كانمانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ هاوكار ده‌بین و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌نده‌ی بازرگانیه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌مانه‌.

Back to top button