حكومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی دیلۆیت و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی تاووتوێ كرد
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبویه‌وه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆتی تاووتوێ كرد و بڕیاری دا له چه‌ند رۆژی داهاتوو بڵاوبكرێنه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و خوێندنی باڵاشی راسپارد بۆ رێكخستنی داهات و خه‌رجییه‌كانی خوێندنی باڵا هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2018/7/4 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆبووه‌وه.
سه‌ره‌تا له به‌رده‌وامیی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت بۆ چاكسازی له بواره‌كانی نه‌وت و گازدا و له چوارچێوه‌ی وردبینیكردنی داهات و خه‌رجییه‌كانی نه‌وت و گاز له هه‌رێمی كوردستان، كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی وردبینیی شه‌ش مانگی دووه‌می ساڵی 2017 و سێ مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2018ی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن هه‌ردوو راپۆرته‌كه‌ی تاووتوێ كرد و بڕیار درا له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ورده‌كارییه‌كانی هه‌ردوو راپۆرته‌كه بڵاوبكرێنه‌وه.
له ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی داهات و خه‌رجییه‌كانی وه‌زاره‌ت له چوارچێوه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بۆ زیادكرنی داهات و پشتبه‌خۆبه‌ستن له دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی دارایی بۆ زانكۆكان و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌زاره‌ت، خسته ڕوو.
له راپۆرته‌كه‌دا سه‌رجه‌م داهات و خه‌رجییه‌كانی وه‌زرات له ساڵی 2014 تا 2018 روون كرایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌ت كرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی راسپارد كه بۆ هه‌ماهه‌نگی و رێكخستنی ئه‌و داهات و خه‌رجیانه به‌پێی رێنماییه داراییه‌كان، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن.
له كۆتاییی كۆبونه‌وه‌كه‌دا د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌و داوایه‌ی كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراقی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له دادگای باڵای فیدراڵ تۆماری كردبوو، خسته ڕوو، تیایدا لایه‌نه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران شیی كرده‌وه.