‌به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما سبه‌ی پارێزگای بابڵ پشووه‌

 

دوای ئه‌وه‌ی پێلێكی گه‌رما رووی له‌ عێراق كرد, له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوورو ناوه‌ڕاستی عێراق كرایه‌ پشووی فه‌رمی, پارێزگای‌ دیاله‌ سبه‌ینێی‌ كرده‌ پشووی‌ ره‌سمی‌ له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر موسه‌نا ئه‌لته‌میمی‌ پارێزگاری‌ دیاله‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: “بڕیارماندا به‌هۆی‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ پله‌كانی‌ گه‌رماوه‌ سبه‌ینێ‌ پێنجشه‌ممه‌ 2018/7/5 له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كاندا جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان بكرێته‌ پشوو”.

پێشتریش ئه‌نجومه‌نی پارێزگای میسان بڕیاریدا سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ بكاته‌ پشووی فه‌رمی له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌تی خۆجێیی ئه‌و پارێزگایه‌دا.

راهی به‌زونی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای میسان رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بڕیاریداوه‌ سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه‌ 5ی ته‌مموزی 2018 بكاته‌ پشوی فه‌رمی له‌ داموده‌زگا حكومییه‌كاندا.

به‌زونی ئاشكراشیكرد كه‌ سبه‌ینێ پله‌ی گه‌رما له‌ پارێزگای میسان ده‌گاته‌ 50 پله‌ی سه‌دی.

له‌ چه‌ند رۆژی‌ رابردوودا ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق خشته‌ی پله‌ی گه‌رمای رۆژانی داهاتووی پارێزگاكانی بڵاوكرده‌وه‌ و پێشبینیی كردوه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك پارێزگادا پله‌كانی گه‌رما بگاته‌ سه‌روو 50 پله‌ی سه‌دی.

Back to top button