ڕۆحانی وەڵامی تڕەمپ دەداتەوە
لە بەرامبەر وتەو فشارەكانی دۆناڵد تڕەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا تایبەت بەڕێگەگرتن لە فرۆشتن و هەناردەكردنی نەوتی ئێران ،حەسەن ڕۆحانی وەڵامی تڕەمپی دایەوەو ڕایگەیاند گەر ئەمریكا بیر لەوە بكاتەوە ئەوا وڵاتەكەی ڕێگە نادات نەوت بەهیچ شێوەیەك لە ئاوەكانی خلیجەوە هەناردە بكرێت.
هاوكات ڕۆحانی لە وتەیەكدا كە لە سویسرا پێشكەشی كرد ئاماژەی بەوەدا تڕەمپ نازانێت چی دەڵێت لە كاتی قسەكردندا.
لە لایەكی دیكە هەریەك لە سعودیە و ئیمارات ئامادەیی خۆیان بۆ پڕكردنەوەی ئەو داكشانەی نەوت لە بازارەكانی جیهان ڕایگەیاند كە لە ساتی ڕێگە گرتن لە هەناردەكردنی نەوتی ئێران ڕودەدات