حەشدی شەعبی هێزی زیاتری هێنایە کەرکووک

 

لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتی خەلکی کەرکوک و ناوچە داگیرکراوەکان تادێت زیاتر دەبێت لە بەرامبەر بە عەسکەری کردنی شارەکان، بەڵام لە بەرامبەریدا ئیوارەی ئەمڕۆ بەدەیان تانک و زرێپۆش و بەسەدان چەکداری حەشدی شەعبی هاتوونەتە سنووری کەرکووک.

بەپێی زانیاریەکانی خواکوڕک، ئێوارەی ئەمڕۆ لیوای 21ی رێکخراوی بەدری سەر بە حەشدی شەعبی، گەيشتنە باشووری کەرکووک.

بەوتەی ئەو سەرچاوە، ئامانج لەهاتنی هێزەکە بەشداریکردنە لە ئۆپەراسیۆنی پاکكردنەوەی ناوچەکە لەچەکدارانی داعش، بڕیاریشە لە باشووری رۆژئاوای ئەو شارە جێگیربکرێن.

به‌هۆی زیادبوونی جموجۆڵه‌كانی داعش، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی زۆر كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و به‌ رادده‌یه‌ك هۆشداری له‌ دۆخی ئه‌منی ده‌درێت كه‌ مه‌ترسی هه‌یه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ست داعش.

هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ناوچه‌كه‌ به‌شه‌و له‌ ده‌ست داعشه‌ و به‌ شه‌ویش بێخاوه‌نه‌

Back to top button