شۆك…دوای 24 ساڵ لە ھاوسەرێتی دەرکەوت خوشک و برای یەکترن.

چیرۆكی ئه‌و ژن و مێرده‌ی دوای 24 ساڵ له‌ هاوسه‌ریه‌تی نێوانیان خوشك و برا ده‌رچوون دونیایی هه‌ژاند و هه‌مووانی شۆك كرد.”

پاکستان بە یەکێک لەو وڵاتە ئیسلامیانەی جیھان دادەنرێت کە زۆرترین کێشەی رەگەزی و جێندەری تێدایە، -ئیدواردز وێلدەر -کە شارەزای بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسی کۆمەلگە یە پشت ڕاستی کردووەتەوە لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوو پاکستان زۆرترین کێشە و نھینی سیسیولۆژی و جێندەری و سێکسی سەیریان تێدا تۆمار کردووە ئەم دیاردە سەیرانە تا دێیت روو لە زیادبوون دەکات میدیا و دادگاکان رۆڵی ئاشکراکردنی ئەو کارەساتە کۆمەڵایەتیانە دەگێڕن، بە بێ ئەوەی لێپرسراوێتی و چارەسەرییەکان بگرنە ئەستۆ،ھۆکارەکانیش بە شێوەیەکی گشتی بریتیە لە جیابوونەوەی خێزانەکانە و ترازاندنی شیرازەکانیانە بەھۆی دواکەووتووی ئاینی و جڤاکی و جەنگ و کۆچ و دوژمنایەتی .

ئەو ژن و مێردە پاكستانیەی کە ئێستا بووەتە گەرمترین بابەتی میدیای جیھانی و ئیسلامیەکان ئاماژە دەکەن کە خانەوادەی -عبدالرحیم- دوای 24 ساڵ له‌ ژیانی هاوبه‌ش بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌ خوشك و برای یه‌كترن٫ خەڵکی ناوچەکە و چڤاتەکەیان زانیاری ئەویان ھەبووە کە خۆشک بران و لە یەک باوک و دایکن، بەڵام کۆت و بەندە نەریتی و ئاینی و کۆمەڵایەتیەکان ڕێگر بووە ئەو نھێنیە ئاشکرا بکرێت، لە بنەڕەتیشدا ھۆکاری جیابوونەوەی ئەم خۆشک و برایەش دەگەڕێتەوە بۆ جیابوونەوەیەکی سەیری دایک و باوکیان و دوور کەوتنەوەی ئەم کوڕ و کچە لە یەکتری گەورە بوونیان لە دوو خانەوادەی جیاواز .

رۆژنامەی سۆل پۆست ئاماژە دەکات بەوەی دواکەوتنی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە ئیسلامی و خێڵەکیەکان ھۆکارێکی سەرەکین بۆ بە قوربانیکردنی بەشێکی بێ تاوانی ئەندامانی کۆمەڵگە، دروست کردنی ئاریشەی جۆراوجۆر ، رۆژنامەکە بێ دەنگی مەرجەعە عەشایەری و ئاینیەکانیش بە لێپرسراوی سەرەکی دەزانێت لە رێگەگرتن لەم جۆرە کێشانە بە نھێنی ھێشتنەوەیان و لە کاتی ئاشکرا بوونیشی زۆربەی کاتەکان ھەموو سنوور و جوگرافیایەک تێپەڕ دەکات دەبێتە گەرمترین بابەتی میدیای و رۆژنامەوانی.

سەرچاوە
رۆژنامەی سۆل پۆست

Back to top button