شۆك…كریستیانۆ رۆناڵدۆ ریال مه‌درید یانه‌ی داهاتووی خۆی ده‌ستنیشانكرد.

بەڕێوەبەرێکی پێشووی یانەی یۆڤانتۆس ئەو شوێنە ئاشکرا دەکات کە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا پشکنینی پزیشکی تێدا بۆ رۆناڵدۆ ئەنجام دەدات.”

بەپێی راپۆرتی رۆژنامەکان،رۆناڵدۆ بە تەواوی لە یانەی یۆڤانتۆس نزیکبۆتەوەو گرێبەستەکەش ١٠٠ ملیۆن یۆرۆی تێچووە لەگەڵ موچەیەکی ساڵانە لە لایەن یانە ئیتاڵیەکەوە کە ٣٠ ملیۆن یۆرۆیە.”

لۆچیانۆ مۆجی بەڕێوەبەری پێشووتری یانەی یۆڤانتۆس ئاشکرای دەکات ،رۆناڵدۆ گرێبەست لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دەکات و پشکنینی پزیشکیش لە  باڤاریا لە ئەڵمانیا بۆ ئەو یاریزانە لە لایەن یانە ئیتالیەکەوە ئەنجام دەدرێت.

هەر ئەمڕۆش فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید داوای لە خۆرخێ میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی رۆنالدۆ کرد سەردانی مەدرید بکات بۆ ئەوەی داهاتووی رۆناڵدۆ یەکلایی بکەینەوە.”

Back to top button