نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان دابه‌زی.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووەوە و بە ٧٧ دۆلار و ٦٨ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا.”

ھاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧٣ دۆلار و ٨٥ سەنتەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەوەش بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤وە کە بە ٧٣ دۆلار و شەش سەنت بوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕێکخراوی وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوت “ئۆپیک” ڕۆژی ٢٢ی حوزەیرانی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر زیادکردنی بڕی بەرھەمی نەوتی خاو، بڕیارەکەش لەم مانگەوە کاری پێدەکرێت.

ناوەڕاستی مانگی ئایاری ڕابردوو نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.

Back to top button