له باره‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌با روونكردنه‌وه ده‌درێت.
پاش كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان، و درووستبوونی ناڕه‌زایی، بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با دێته ده‌نگ و ئاشكرای ده‌كات.” كه له دوو رۆژی رابردوو خواست له‌سه‌ر كاره‌با بۆته (5000) هه‌زار مێگاوات، ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه به‌هۆی زیاد بوونی رێژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی غازی سرۆشتی له‌كۆتایی ئه‌م مانگه بری به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با (300) مێگاوات زیاد ده‌كات.”
(هۆگر شاڵی) بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكیدا رایگه‌یاندوه.” كه به‌هۆی ئه‌و رێكه‌وتن و به‌رنامه‌یه‌ی له نێون وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان و كۆمپانیایی دانه غاز هه‌یه له كۆتایی ئه‌م مانگه به‌هۆی زیادكردنی به‌رهه‌م هێنانی غازی سروشتی بری به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له (300بۆ400) مێگاوات كاره‌با زیاد ده‌كات.”
شاڵی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه.” كه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئه‌و بره له غازی سروشتی ئه‌و یه‌كانه ده‌خرێنه‌كار كه‌به‌هۆی نه‌بونی گازوایل و قه‌یرانی دارایی له‌كار كه‌وتوون، له‌كاتی زیاد بوونی ئه‌و بره كاره‌بایه داخلی نێو تۆری گشتی ده‌بێت و بۆماوه‌ی یه‌ك تا دوو رۆژ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی كاره‌با ، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌پێی خشته‌ی دیاری كرا‌و كاره‌با بده‌ین به‌هاوڵاتیان.”
بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی دركاندوه.” كه توانایی به‌رهه‌م هێنانی كاره‌با له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ت (2) هه‌زار و (700) مێگاواته “به‌ڵام له دوو رۆژی رابردوو به‌هۆی به‌رز بونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما خواست له‌سه‌ر كاره‌با بۆته (5) هه‌زار مێگاوات.