بۆچی زانایان ده‌ڵێن گوێز زۆر بخۆن و هۆكار چیه.؟
زانایانی ئه‌مریكی گوێز به زۆرترین جۆری ناوكه ته‌ندروستیه‌كان داده‌نێن وه ده‌ڵێن ده‌بێت به رێژه‌یه‌كی زۆر بخورێت له‌گه‌ڵ ژه‌مه‌كاندا.”
زانایان له پێنسلڤانیا له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی كیمیاكارانی ئه‌مریكا وتیان كه به‌ری داری گوێز كه رێژهیهكهی زۆر له دژه ئهكسهدهی تیادایه به به‌راوه‌رد له گه‌ڵ به‌ری داره‌كانی تردا، چونكه دژه ئه‌كسه‌ده یارمه‌تی له‌ش ده‌دات له به‌رگری دژی نه‌خۆشی.
هه‌روه‌ها زانایان رایانگه‌یاند.ن كه به‌رهه‌می داره‌كانی هاوشێوه‌ی گوێز رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی خۆراكی باشیان تێدایه به‌ڵام گوێز زیاتر ته‌ندروستیه به‌راوه‌رد به باده‌م و فسته‌ق.”
د. جو فینسون له زانكۆی سكرانتون چه‌ند شیكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ دژه ئه‌كسه‌ده بۆ زیاتر له 9 جۆری جیاواز له به‌ری دار به‌ڵام بۆی ده‌ركه‌وت كه گوێز چه‌ندین جار دژه ئهكسهدهی زیاتره له‌وانی تر، سودی دژه ئه‌كسه‌ده بریتیه له وه‌ستانی ئه‌و چالاكیه خراپانه‌ی كه زیان به خانه‌كانی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و دژه ئهكسهدهیه له گوێزدا هه‌یه 15 جار به‌هێزی زیاتره له ڤیتامیه (E) كه ناسراوه به‌وه‌ی له‌ش ده‌پارێزێت له چالاكیه سروشتیه خراپه‌كان كه ده‌بنه هۆی نه‌خۆشی.
هه‌روه‌ها لێكۆڵینه‌وه‌كانی پێشوو ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه خواردنی گوێز و هاوشێوه‌كانی به رێژه‌ی كه‌م و به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توش بوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و چه‌ند جۆرێك له شێرپه‌نجه.”