ههڵوێستی نهجمهدین كهریم لهمهر دۆخی كهركووك و جموجۆڵهكانی داعش ئاشكرا دهبێت
پارێزگاری شهرعی كهركووك (د.نهجمهدین كهریم) له لێدوانێكی دا رایگهیاندووه، بههۆی گروپی خیانهتكاری 16ی ئۆكتۆبهر و فرۆشی كهركووك، دۆخی كهركووك گهیشتۆته ئاستێك خهریكه بهرێوهبهرێكی كورد لهناو كهركووك نامێنێت و داعشیش بهكهیفی خۆی دهچێته نێو شارهكه و دهگهرێتهوه و ههروهها دهشلێـ” پێش ١٦ی ئۆکتۆبەر و دوای دەرکردنی داعش لە مووسڵ، هێزەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزەکانی دیکەی سوپای عێراق، کە چوونە حەویجە، لە جیاتی ئەوەی حەویجە لە داعش پاک بکەنەوە، داعش لە حەویجە هیچ شەڕی نەکرد و هەر کەسەی چووەوە ماڵی خۆی و جلی گۆڕی و ڕیشی تاشی و هەموویشی خەڵکی ناوچەکە بوون، چونکە “ئەوان پلانەکەیان لە بنەمادا بۆ ئەوە بوو کە بێنە حەویجە و لەو ڕێگەیەوە بێنە کەرکووک”.
د.نهجمهدین كهریم پارێزگاری شهرعی كهركووك، له لێدوانێكی دا رایگهیاند” هێزەکانی عێراق داعشیان جێهێشت، بەلای ئەوانەوە هێزی پێشمەرگە و ئەو هێزانەی لە کەرکووک بوون و سەر بە هەرێمی کوردستان بوون، وەکوو پێشمەرگە و ئاسایش، ئەوانیان بە دوژمنی یەکەم دادەنا، بۆیە وازیان لە داعش هێنا، داعش هەر لەوێ ماوەتەوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد: “داعشێکی زۆر لەناو شاری کەرکووک هەن کە بەناوی ئاوارەوە هاتوونەتە شارەکە. ئێستاش ئەگەر سەیر بکەیت، ئەو خاڵی پشکنینانەی لە کەرکووک هەن، تەنیا ئەوانەی بە هەرێمی کوردستانەوە بەستراونەتەوە وەکوو کەرکووک – سلێمانی یان کەرکووک و ناوچەی شوان و ئەوانە، تەنیا لەو سنوورانە پشکنینێکی زۆر لە سەر خەڵک هەیە، چونکە کوردن، بەڵام ئەوانەی لە حەویجە و داقووق و ڕیازەوە دێن، هەمووی کراوەن، بۆیە داعش بە کەیفی خۆی دێتە ناو کەرکووک و دەچێتە داقووق و دوبز و ئەو ناوچانە، ئەمانە هەمووی حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسە و هۆیەکەشی ئەوەیە کە دوژمنایەتیی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لای ئەوان گرنگتر بوو لەوەی داعش لەناو بەرن لەو ناوچەیە کە ئێستاش ماوەتەوە و هەر دەشمێنێتەوە، ئەگەر بەم شێوەیە دۆسیەی کەرکووک پێشمەرگەی لێ نەبێت و دۆخەکە بۆ ئەو کاتە نەگەڕێتەوە کە هێشتا کەرکووک لەلایەن حەشدی شەعبی و حکوومەتی عێراق داگیر نەکرابوو“.
ههروهها پارێزگاری شهرعی كهركووك دهشلێـ”لە ١٦ی ئۆکتۆبەر کە ئێمە بە خەڵکمان دەگوت پشتیوانی پێشمەرگە بکەن و ڕێگە بە تێکچوونی دۆخی کەرکووک مەدەن، ئەو گرووپە بە پێچەوانەوە دەیانگوت کەرکووک ئارامە و هەر کەسەی بچێتەوە ماڵی خۆی، بەڵام ئێستا دەڵێن دۆخی کەرکووک خراپە، لەگەڵ ئەوەشدا هەر هاوارکردنە، ئەگینا خۆی کەرکووک کە وای لێ هاتووە، هۆیەکەی دیارە، کەرکووک تەسلیم کرا و ئەو هێزانە ئەمریان پێ کرا کە بکشێنەوە، دیارە دۆخی کەرکووک چۆنە؟ پێویست ناکا یەکێک بڵێ باشە و یەکێک بڵێ خراپە. تەنیا ئەوانەی سەر بە حکوومەتی عێراقن وەک هێزەکانی حەشدی شەعبی و پۆلیسی ئیتیحادی و حەشدی تورکمانی، ئەوانە دەڵێن کەرکووک ئارامە. لە کاتێکدا حەشدی شەعبی نەیتوانی ناحیەیەکی بچووکی وەکوو بەشیر ڕزگار بکەن، تا پێشمەرگە ڕزگاری کرد، هەر ئەوانەش بوون دوای ڕزگارکردنی ئامرلی، لە دووزەوە دەهاتن منداڵی تورکمانیان دەڕفاند و دەگەڕانەوە دووز و شوێنیتر. هەر ئەوان بوون لە ناوچەی تازە بۆڕیی نەوتیان کون دەکرد و نەوتیان دەدزی. بۆیە دۆخی کەرکووک وایە، چونکە ئێستا ئەمانە گوایە ئاسایشی شارەکە دەپارێزن، بەتایبەتی ئەو حەشدانەی لە تازە و داقووقەوە هاتوون”.
د. نهجمهدین كهریم ههروهها گوتیشی” ئەم حەشدی شەعبی و شتانەی هێندراونەتە نێو کەرکووک، دەبێ هەمووی لە شارەکە دەربکرێن، ئەمانە خەڵکی غەریبن و ئیشیان لەوێ نییە. حەشدی تورکمانی کاتی خۆی کە ڕێگەمان دا بێنە کەرکووک تاوەکوو یارمەتی بدەن ناوچەکانی خۆیان بپارێزن، بەڵام بەداخەوە پێیان نەکرا، ژمارەیەکی زۆری گەنجانیشیان شەهید بوون، بەتایبەتی لە هەوڵەکەیان بۆ ڕزگارکردنی بەشیر، بەڵام ئەوانەی سەرکردایەتییان دەکردن کە لە دووزەوە هاتبوون و ڕێکخراوی بەدر داینابوون، هیچ توانایەکیان نەبوو، دهشلێ!ـ” دەبێ دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە، چونکە ئێستا خەریکە بەڕێوەبەری کورد لە کەرکووکدا نامێنێت، هەر دوێنێ قایمقامی داقووق لادراوە، وەک چۆن قایمقامی دووز لابراوە، ئەمە پلانێکە و لایەنی کوردی بۆ بەشداربوون لە حکوومەتی بەغدا، گرنگە مەرجی ئەوە بێت کە دۆخی ئیداری و عەسکەریی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە و بە جددی ماددەی ١٤٠ جێبەجێ بکرێت و بودجەی کوردستان بگەڕێتەوە و هێزەکان بۆ شوێنەکانیان لە ٢٠١٤ بگەڕێنەوە”.