په‌كه‌كه به‌بێ ده‌نگی رۆژئاوایی كوردستان راده‌ستی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات
به‌گوێره‌ی ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پارتی یه‌كێتی دیموكراتی (په‌یه‌ده) باڵی په‌كه‌كه له رۆژئاوایی كوردستان، به‌بێ ده‌نگی رۆژئاوایی كوردستان و كانتۆنیه‌كانی رۆژئاوایی كوردستان راده‌ستی هێزه ئه‌منیه‌كان و سه‌ربازیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و له‌ئێستادا په‌یتا په‌یتا هێز و ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌چنه ناو كانتۆنیه‌كان، رۆژانه‌ش دروشم و ئاڵای په‌كه‌كه و په‌یه‌ده له رۆژئاوایی كوردستان كه‌م ده‌بێته‌وه”.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه رۆژانه هێزی به‌شار ئه‌سه‌د دێته ناو شاره‌كانی رۆژئاوایی كوردستان و رۆژانه‌ش دروشم و وێنه و سیمای ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده له رۆژئاوای كوردستان به‌ره‌و كه‌م بوونه‌وه ده‌چێت”.
له‌و باره‌یه‌وه گوته‌بێژێكی په‌یه‌ده له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ده‌لێت، ئێمه هیچ رێكه‌وتنێكمان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د نیه، بۆ هاتنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان بۆ ناو شاره‌كانی رۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام خه‌ڵكی شاره‌كانی رۆژئاوایی كوردستان، ده‌لێن، هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك جاران گه‌راونه‌ته‌وه نێو شاره‌كان، سیمای ده‌سه‌ڵاتی په‌یه‌ده‌ش رۆژانه نامێنێت”.