چاڤیلاند خراپتر له‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وت جێ به‌جێ ده‌كات

خواكوڕك

ئه‌مرۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا كۆمپانیای چاڤی گه‌شتیاری میكانیزمی دابه‌ش كردنی قازانجی پشكه‌كانی چاڤیلاندی راگه‌یاند و بڕیاره‌ سه‌ردانیكردنی زۆره‌ملێ به‌سه‌ر خاوه‌ن پشكه‌كان بسه‌پێنێت.

به‌پێی راگه‌یانراوه‌كه‌ی كۆمپانیاكه‌ بۆ ساڵی ٢٠١٦ کۆمپانیای چاڤی بەڕێژەی ٨%ی پشکەکان وەک قازانج بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەشدەکات کە لە ٥% بە پارەی کاش دەدرێت بە خاوەن پشکەکان و ٣% وەک کارتی چاڤیلاند دەدرێت، تا خاوەن پشکەکان و خانەوادەکانیان سوودمەندبن لە چێژوەرگرتن لە پرۆژەکەی خۆیان.

ئه‌م بڕیاره‌ نوێیه‌ی كۆمپانیاكه‌، خاوه‌ن پشكه‌كان ناچارده‌كات كه‌له‌ %3ی قازانجه‌كانیان به‌ شێوه‌ی ناراسته‌وخۆ و له‌ رێگه‌ی سه‌ردانیكردن و به‌كارهێنانی كارته‌كانیان له‌ پرۆژه‌كه‌، جارێكیتر پاره‌كانیان بۆ كۆمپانیاكه‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌.

Back to top button