موقته‌دا سه‌در: رێگه‌ناده‌ین عیراق له‌ودیو سنوره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار ئاشكرا كرا, كه‌ لیستی سائیرون به‌ سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا, ئێستا سه‌در ده‌لێت:””رێگه‌ناده‌ین عیراق له‌ودیو سنوره‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت”، هه‌روه‌ك داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتییه‌كی ده‌ستپاك ده‌كات.
سه‌در له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی “رێگه‌ناده‌ین عیراق له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ببرێت، جا باكور بێت یان باشور یان خۆرهه‌ڵات یان خۆرئاوا”.
له‌تویته‌كه‌یدا باسی له‌وه‌شكردوه‌ “عیراق به‌ده‌ست و بازووی عیراقییه‌كان و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌كی پاك و هاوپه‌یمانێتیه‌كی ده‌ستپاك و دوور له‌ دابه‌شكاری به‌ڕێوه‌ده‌برێت”.
تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق به‌هۆی زۆری سكاڵاكان و جیاكردنه‌وه‌ی به‌شێكی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست رانه‌گه‌یه‌نراوه‌، كوتله‌ براوه‌كانیش له‌گفتوگۆكانیان به‌رده‌وامن بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی.

Back to top button