به هۆیی گەرما لە كەنەدا 17 كهس گیانی له دهستدا
دوای ئهوهی پێلێك گهرما رووی له وڵاتی كهنهدا كرد, ژمارهیهك كهس گیانان له دهستدا ئهمڕۆش ژمارەی قوربانیانی گەرماكەی كەنەدا بەرزبۆتەوە و تائێستا 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.
میدیای كەنەدا بڵاویكردۆتەوە، پلەكانی گەرما لەناوچەی مۆنتریاڵ و دەوروبەری گەیشتۆتە 40 پلەی سیلیزی و ژمارەی قوربانیەكانیش بەرزبونەتەوە، تا رۆژی هەینیش پلەی گەرما بەو شێوەیە دەمێنێتەوە.
بەپێی زانیاریەكانی میدیای ئەو وڵاتە، ژمارەی قوربانییەكان كە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتۆتە 17 كەس، 12 یان لە ناوچە مۆنتریاڵ و 5یان لەناوچە جیاجیاكانی دیكەی خۆرهەڵاتی كەنەدا بون.
هەروەها لەباشوری ئۆنتاریۆش پلەكانی گەرما دەستیان بە بەرزبونەوە كردوە و ناوەندەكانی فێنككەرەوە كراونەتەوە بۆئەوەی داڵدەی هاووڵاتیان بدرێت و لە تیشكی بەهێزی خۆر بپارێزرێن.