سەرۆك بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا دەكات

 

به‌ مه‌به‌ستی به‌رز راگرتنی رۆژی نیشتمانی ئه‌مریكا ئێوارەی ئه‌مڕۆ سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی ڕۆژی نیشتیمانیی ئەمەریكا كرد. ئەو مەراسیمە كە لە لایەن باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر و، لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە باڵیۆز و كونسوڵی وڵاتان و كەسایەتییە سیاسی و ئیداری و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی بەڕێوەچوو.
دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆز و كین گرووس كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر خۆشحاڵیی خۆیان بە ئامادەبوونی سەرۆك بارزانی نیشاندا و جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا لە بواری سیاسی و ئابووری و كولتووری و هەروەها هاوكاری سەربازی لە شەڕی دژی تیرۆر كردەوە. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە بایەخ و پێگەی هەرێمی كوردستان ئەوەیان خستەڕوو كە وڵاتەكەیان سەرقاڵی دروستكردنی گەورەترین كونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە شاری هەولێرە و ئەوەیش ئاماژەیەكی ڕوونە بۆ بەهێزمانەوەی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان.
شایه‌نی باسه‌ ساڵانه‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئاماده‌ بوونی نوێنه‌ری حكومه‌ت و نوێنه‌رانی حزب و لایه‌نه‌ سیاسه‌كانی كوردستان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌لگای مه‌ده‌نی به‌رز راده‌گیرێت

Back to top button