حکومەت داری و کارەبا و مووچە !!
بهمن کاك عبداللە
دوو سێ جار من لەسەر دوو ئیدارەییم نووسیوە و بەکارێکی باشم زانیوە ، خوداش لەدڵ ئاگەدارە بۆ بەرژەوەندی خەڵك وام ووتوە ، کەچی کۆمەلیک لەوانەی کوردایەتی و نیشتمان پەروەریمان پێ دەفرۆشنەوە ، بەتوندی لێمان هاتونە دەنگ و هەندێجار خەریک بوە تەخوینمان کەن .
ئاخر ئەزیزانی من حوکمداری لەم کوردستانە ، چۆن دەکرێت ؟ حزب بەشدارە لەحکومەت و لەپەرلەمان دژی پرۆژەی چاکسازی حکومەتە ، حزب بەشدارە لەحکومەت و دەستی بەسەر نیوەی داهاتی کوردستان دا گرتوە و خەلکیش هان دەدات بۆ مووچە ، ئەوەی حوکم داری دەکات لەترسی قسە و موزایدەی حزبەکانی دی ناویری ئیجرائات لەگەل خەلک بکات ، ناتوانیت چەک و سەیارەی جام ڕەش قەدەغە بکات ناتوانیت کارەبای دزینی و ئاوی دزینی و موچەی زەبەلاحی بندیوار ببڕێت ، پرۆژەی چاکسازی بۆ باشکردنی دۆخی دارایی خەلک دەنیریت بۆ پەرلەمان ، پەرلەمانتار بۆ گیرفانی خۆی و حزب بۆ بندیواری خۆی و هەندیکی دیش دژی حکومەت دژی دەوەستنەوە .
حکومەت داری ئاوا ناکریت کەپەرلەمانیکی دوژمنت هەبیت ، فەیسبوکەوان لیت بکەن بەهەرا لیستی مووچە بگۆڕیت ، یاسای چاکسازی پەرلەمان لیتی زەوت بکات ، بتەوی کارەبا و ئاو بکەیت بەپارە لەترسا نەتوانیت ، دزی گەورەت پێ نەدریت بەدادگا ،، نەتوانیت ڕێگری لەو بەرپرس و بازرگانانەی شەریکیان بکەیت ئەو هەموو سبلیت و هیتەرە نەهێننە کوردستان .
بڕۆن لای دواکەوتوو ترین میللەت و دەوڵەتی دونیا بڵێن ، ئێمە ٤ ملیون کەسین لە چوار پارێزگا ( ٤ هەزار ) میگاوات کارەبا و دەیان رووبار و زی و چەم و دەریاچە بەشمان ناکات ، ئەدی بزان چیت پێ دەڵێن ؟
تاوانباری یەکەم حکومەتە کەخەلکی کوردستان ڕێز لەکارەبا و ئاوی نیشتمانی ناگرێت ، چونکە هیچ میللەتیکی دونیا بەقسەی خۆش و قوربان و ساقە فیری پاراستنی کارەبا و ئاو ژینگەی ووڵات نەکراوە ، یان بەشەق وەک ووڵات دیکتاتۆرەکان ، یان بەغرامەی قورس و بەپارەکردنی ئەو شتانە فیری کردون ڕیزی بگرن .
حکومەت چی بکات ؟؟
۱ـدەبێت حکومەت یاسایی چاکسازی جێ بەجێ بکات و حسابی توریکی قوڕاوی بۆ پەرلەمان نەکات و بەشەفافی بەخەلک بلیت لەبەر ئیوە وام کرد ،،
۲ـ دەبیت حکومەت کارەبا بکاتە پارە و کارت و وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشیش راسپیریت هەر کەس قبوڵی نیە ڕاپیچی دادگای بکەن .
۳ـ دەبیت حکومەت ڕیگە بگریت لەهینانی سبلیت و هیتەر و دەست بکات بەدادگایی کردنی ئەو بازرگانانەی بڕیاری جێ بەجێ ناکەن .
٤ـ دەبێت ئاو بکریت بەپارە بۆ ئەوەی خەلک بەردەرگا و قیری کۆڵانەکانیشی لەبەفیرودانی ئاودا خراپ نەکات .
کە حکومەت بەبێ ترس و دوو دڵی ئەم کارانەی کرد ، ئەوکات پارەی باشی دەست دەکەویت و موچەشی پێ چاك دەکات و کارەبا و ئاویش دەکاتە ۲٤ سعات ، ئیدی با ئۆپۆزسیۆن و پەرلەمان لەخۆیان هەڵدەن .
گەر حکومەت ئەوە نەکات نەك بە ۲۷ ساڵ و ٤ هەزار میگاوات بە ۲۷٠ ساڵ و ٤٠ هەزار میگاواتیش کارەبای کوردستان چاک نابیت و چاوەریی موعجیزەش مەبن .