له مزگه‌وتێكی هه‌ولێر بانگخوازێكی ئیسلامی به‌كافر داده‌نرێت، ئه‌وقافیش روونكردنه‌وه ده‌دات
خواكوڕك
رۆژی هه‌ینی رابردوو له مزگه‌وتێكی شاری هه‌ولێر بانگخوازی ئیسلامی، عه‌بدولره‌حمان سدیق، به‌كافر داده‌نێت و وه‌زاره‌تی ئه‌وقافیش روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌وه بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، لەسەر ناوزڕاندن و بەكافركردنی ڕوناكبیر و كەسایەتی ئیسلامی ناسراوی گەلەكەمان (مامۆستا عەبدولڕەحمان صدیق) لەمینبەری یەكێك لەمزگەوتەكانی شاری هەولێر، لیژنەی تایبەت بەهەڵسەنگاندنی وتاری هەینی مزگەوتەكان لەوەزارەتی ئەوقاف بڕیاریدا وتارخوێنی ئەو مزگەوتە كە ناوی(مەلا نادر كانی كوردەیی)یە لەوتارخوێندنەوە دوربخاتەوە.
نه‌قشبه‌دنی له درێژه‌ی روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه به‌قه‌ده‌غه‌كردنی وتاری توندی تیژی ده‌دات و ده‌ڵێت، بەپێی ڕێنمایەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی هەر وتارخوێنێك مینبەری مزگەوتەكەی بۆ كاری سیاسی یان هاندان بۆ توندوتیژی یان ناوزڕاندن و بەكافركردن بەكاربهێنێت ئەوا ئەركی وتارخوێندنەوەی لێدەسەنرێتەوە.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێشتر رایگه‌یاندووه له هه‌رێمی كوردستان 5473مزگەوت هەیە، كە لە 3015مزگەوتیان هەفتانە وتاری هەینی پێشكەش دەكرێت.