په‌رله‌مانی كوردستان بۆ چه‌ند پرسێك كۆده‌بێته‌وه.
سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو 9ی مانگ، بەپێی كارنامەی كۆبوونەوەكەش تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگ دەكرێت.”
لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتوه و تێیدا هاتووه.” كه سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له دانیشتنی ژماره (4)ی ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولى هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه رێكه‌وتی 2018/7/9.
هه‌ر لهراگهیانرداوهكهدا هاتووه به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت.”
به‌پێى حوكمه‌كانی بڕگه (1)ی مادده (20) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عێراق ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا كاتی دانیشتنى ژماره (4)ى خولى به‌هاره‌ی ساڵی پێنجه‌م له خولــی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مان له كاتژمێر (11)ى پێشِنــــیوهڕۆی رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 9/7/2018 بێت و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه به‌مشێوه‌یه‌یه: (زیاتر…)
یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (كێشه‌ی به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌می جووتیاران) له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (د.خلف أحمد).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه یاسا و بڕیارانه‌ی خواره‌وه به‌پێى مادده‌ى (71) له په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو:
1ـ پڕۆژه یاسای (هه‌مواری یاسای به‌كرێدانی خانووبه‌ره ژماره(87)ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
2ـ پڕۆژه یاسـای (هه‌مواری یاسـای ژماره (3)ی ساڵی 2012 یاسای رێگا گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
3ـ پڕۆژه بڕیاری (ته‌ملیككردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی زێده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كراوه له سنووری شاره‌وانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ـ عێراق).
سێیه‌م: گفتوگۆكردنى (په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان) كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ى كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێى بڕیارى ژماره (26)ى ساڵى 2014 و بڕگه‌ى (8) له مادده‌ى (په‌نجا و شه‌شه‌م)ى یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992 هه‌مواركراو پاڵپشت به مادده‌ى (94)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره (1)ى ساڵى 1992ى هه‌مواركراو.