تا ئێستا زانیوتانه ته‌ماته شه‌ربه‌تی هه‌یه و بۆچی باشه.؟

له چه‌ند تویژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه‌ی یه‌ك كووپ شه‌ربه‌تی ته‌ماته به‌شێوازێكی رۆژانه چه‌ندان سوودت پێ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڤیتامینه‌كانی ناوی و ماده خۆراكییه‌كانی كه لێی پێكهاتووه.”
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی “steptohealth” دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته ده‌كات له به‌یانیاندا و ده‌ڵێت.” كه شه‌ربه‌تی ته‌ماته چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و جه‌سته له نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان ده‌پارێزێت و یارمه‌تی ده‌دات له كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده ڕیشاڵییه‌كان و ڤیتامینه‌كان له‌باو پێكهاته‌یدا.”
شه‌ربه‌تی ته‌ماته ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:-
1– خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته قه‌بزی ناهێڵێت: یه‌كێكی تر له سووده‌كانی شه‌ربه‌تی ته‌ماته ئه‌وه‌یه كه له قه‌بزی رزگارتان ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده ڕیشاڵییه‌كان كه وا له جه‌سته ده‌كه‌ن بتوانێت قه‌بزی كه‌م بكاته‌وه، بۆیه پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه تووشی قه‌بزی بوون رۆژانه كووپێك له‌م شه‌ربه‌ته بخۆنه‌وه.
2– رۆژانه خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته له به‌یانیاندا جه‌سته له شێرپه‌نجه ده‌پارێزێت: سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م شه‌ربه‌ته كێشت كه‌م ده‌كاته‌وه یارمه‌تیت ده‌دات له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كانیش وه‌ك نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر دژه ئۆكسانه‌كان و ڤیتامین E له‌ناو پێكهاته‌ی شه‌ربه‌تی ته‌ماته‌دا.