راكان جبوری به‌رپرسێكی تری كوردی له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی دوورخسته‌وه‌.

پاش خیانه‌ته‌ مه‌زنه‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی تر له‌ لایه‌ن باڵێكی نێو یه‌كێتیه‌وه‌، له‌ ئێستادا و پاش دوورخستن و ده‌ركردنی ده‌یان به‌ڕێوبه‌ر و ئه‌فسه‌ری كورد له‌و شاره‌ كوردیه‌، دواجاریش بە بڕیاری پارێزگای كەركوك بە وەكالەت، قایمقامی شارۆچكەی داقوق كە كوردە، لە پۆستەكەی دوور خرایەوەو بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوی بۆ حكومەتی عێراق كردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی دەرببڕن.”

لە دوای ڕووداوەكانی (16) ی ئۆكتۆبەر، پارێزگاری كەركوك دەستی بە لادانی بەرپرسە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای كەركوك كردووەو لە كۆی قایمقامی چوار شارۆچكەی كەركووك، كە سێیان كوردن، تەنیا ئەوەی داقوق مابوو و ئەویش لادرا و نوسراوی فه‌رمی له‌سه‌ر كراوه‌ كه‌ كورده‌ و یه‌كێتیه‌.”

لە نووسراوەكەی پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت (راكان سەعید جبوری) دا هاتووە، قایمقامی شارۆچكەی داقوق، (ئەمیر خواڕەحم) لە پۆستەكەی دوور خراوەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەیش نووسراوی بۆ بەغدا كردووە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدەن، چونكە نایەوێت كوردەكان لە پۆستەكاندا بمێننەوە و ببنه‌ سه‌ر ئێشه‌ بۆ ناوبراو و كورد قه‌ڵاچۆكردن له‌ هه‌موو شوێن و ده‌زگایه‌ك ده‌ستی پێكردووه‌ و خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش له‌م كردارانه‌ بێ ده‌نگ و ره‌نگن.”

Back to top button