دۆخی سلێمانی گه‌یشته لێواری ته‌قینه‌وه مافیاكانی دژه تیرۆر هێزی فه‌رمی شاره‌كه‌یان چه‌ك كرد
له‌چوارچێوه‌ی بریاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تێك له‌دژی جام ره‌ش و چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ستی پێكرد، هێزه فه‌رمیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له شاری سلێمانی ده‌ستیان كرد به هه‌ڵمه‌ته‌كه، به‌ڵام مافیاكانی دژه تیرۆر له‌ناوراستی شه‌قامێكی گشتی له‌به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵك هێزه ئه‌منیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ك ده‌كه‌ن”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، مافیاكانی دژه تیرۆری سه‌ر بهلاهور جه‌نگی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێزه ره‌شه فه‌رمیه‌كه‌ی شاری سلێمانی كه له‌كاتی ئه‌ركی فه‌رمی خۆیان بوونه، له‌ناوه‌راستی شه‌قامی گشتی له به‌رچاوی خه‌ڵك چه‌كیان ده‌كه‌ن، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ هەڵمەتێکی بەرفراوانی شاری هەولێر بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش، هێزێکی سلێمانی کە لە ئاسایش و پۆلیس و هێزەکانی چالاکییە مەدەنییەکان پێکهاتوون و بە هێزە ڕەشەکەی سلێمانی ناویان دەهێندرێت، هەوڵێکی جددییان دەست پێکردووە بۆ دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان كه ڤیدیۆكه به‌ده‌ستی میدیاكان كه‌وتووه”لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، هێزە ڕەشەکە لە نزیک شەقامی سالم لە ناوەڕاستی سلێمانی، هەوڵیان داوە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش بوەستێنن و داوای لێکردنەوەی ئەو لەزگەیەی لێ بکەن کە بە جامەکەیەوە کردووە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی ئەوەی کەسێکی سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی بووە، هێزێکی دژە تیرۆری یەکێتی کە لاهوور جەنگی بەرپرسیاریانە، پەلاماری هێزە ڕەشەکەیان داوە و لەناوەڕاستی شەقامدا چەکیان کردوون، هاوکات بەپێی تۆمارێکی ڤیدیۆییش کە بە نهێنی تۆمار کراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، بە ڕوونی چەک کردنی هێزە رەشەکە لەلایەن دژە تیرۆری یەکێتییەوە بەدیار دەکەوێت. ئەو کەسەی ڕووداوەکەی تۆمار کردووە پرسیاری ئەوە دەکات کە ئاخۆ ئەو هێزەی چەک دەکرێت، لەگەڵ ئەوانەی هێزەکە چەک دەکەن، چ جیاوازییەکیان هەیە؟