لهقهرهههنجیر هێزی پێشمه‌رگه جوڵه‌ی پێكرا
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی رایگه‌یاندووه هێزه عێراقیه‌كان نایه‌نه سنوری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ته‌نیا له‌سنوری خۆیاندا ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ڵام بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی له‌ناكاودا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له شارۆچكه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر به‌چه‌كی قورس و باجه‌ره‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر رێگای كه‌ركووك و سلێمانی”.
هه‌ر له‌باره‌ی جوڵه كردنی هێزی پێشمه‌رگه و ئۆپراسیۆنه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و هێزه‌كانی عێراق لیوا قاره‌مان كه‌مال جێگری سوپاسالاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌لێـ” پۆلیسی فیدراڵی و هێزە عێراقیيەکان لە هەموو سنوورەکانی ژێر دەسەڵاتیان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکردووە دژی چەکدارانی داعش کە لە قۆڵی پۆلیسی فیدراڵی تا نزیک قەرەهەنجیر هێزەکانیان دێت، بەڵام نایەنە سنوورەکانی ئێمەوە و تەنيا لەسنووری خۆیانن، گوتیشی: هەماهەنگی تەواومان هەیە و ئەمڕۆ لەسنووری ناحییەی شوان ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقيیەکان هەبووە، هەروەها ئەفسەری هەماهەنگی هەیە لەنێوانمان و ئێمە ئاگاداری تەواو ئۆپەراسیۆنەکەیان و هەماهەنگیمان هەیە بەتایبەت لەو ناوچانەی هێڵی تەماسە.
لیوا قاره‌مان له‌باره‌ی ئه‌و هێزه‌ی كه جوڵه‌ی پێكراوه ده‌شلێـ” هێزەکانمان وەک خۆیانن، بەڵام بۆ ئاگاداری زیاتر چوینەتە سەر جادەکان و لەسنوورەکە بڵاوەمان بەپێشمەرگەکانمان کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر ئەگەرێک.