هۆشیار عهبدولڵا شكهستی گۆڕانی راگهیاند و داوایی ههڵوهشاندنهوهی گۆڕان دهكات
له نووسینێكی دا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهلایهتی فیسبووك هۆشیار عهبدولڵا كه نزیك له باڵی دهسترۆشتووی یهكێتی و فاشستهكانی بهغدا نزیكه تارەكەی بەناوی “ئەمانەتەکەی نەوشیروان مستەفا وا ناپارێزرێ” نووسیوە و تیایدا دەڵێ كە نەوشیروان مستەفا تێکۆشا بۆ ئەوەی سیستەمی سیاسیی هەرێم بۆ سیستەمی پەرلەمانی بگۆڕێ و رێگە لە (حوکمی ویراسی و عائیلی) بگرێت”.
له درێژهی نارهزایهتیهكان ناو گۆڕان و رهخنه گرتن لهو حزبه، لهئێستادا داوایی ههڵوهشاندنهوهی دهكهن، هۆشیار عهبدلڵا ئهندام پهرلهمانی گۆڕان لهنووسینهكهی دا دهنووسێت”بەدیدی من گۆڕان هەڵبوەشێتەوە باشترە لەوەی نزیک بکەویتەوە لە حوکمی بنەماڵەیی، هیچ بنەمایەکی مەوزوعیش نییە بۆ ئەوەی گۆڕان بتوانێ هەنگاوی لەو شێوەیە هەڵگرێ، چونکە نەوشیروان مستەفا نە خێڵ و نە عەشیرەتی هەیە، نە خزم و کەسوکاری خۆی هێناوەتە پێشەوە، تەنانەت موهتەم نەبوو بەوەی تا لە ژیاندایە مناڵەکانی ژن بێنن، مرد و نەوەیەکی خۆی نەبینی.
ههروها ناوبرا ئاماژه بهوهش دهكات كه کێشەکانی گۆڕان لە دیبەیتی تەلەفزیۆنیدا بخرێنەڕوو. دەشڵێ گۆڕانخوازان دەبێ فشار بخەنە سەر رێکخەری گشتی و خانەی راپەراندن و جڤاتەکان وەک دامەزراوەکانی سەرکردایەتی. ئاماژەشی بەوە داوە كە گۆڕان حزبێک نیە تا یەکێک و دووان، خێزانێک و گروپێک و چەند کەسێک خاوەنی بن. بەقسەی ئەو، گۆڕان خەونی گۆڕانکاریە لەم نیشتیمانەدا و دەبێت هەمووان خاوەنی بن.
لە بەشێكی تری نووسینەكەیدا بەناوی “قسەیەکی زۆر پوخت لەسەر بەبنەماڵەییکردنی گۆڕان” دهنووسێـ”ئێستە گۆڕان رێکخەری هەیە یا نیەتی؟ خانەی راپەراندنی هەیە یا نیەتی؟ جڤاتی هەیە یا نیەتی؟ یا ئەبێت ئەوانە زۆر لاواز بن کە وا بکات کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا بتوانن قۆرخی بریارەکان بکەن، یا مەسەلەکە زیادەڕۆییە و بۆ شکاندنی بزوتنەوەکە و ماکیاژکردنی بەبنەماڵەییبوونی حزبی ترە کە ئێستە زۆر بێچەند و چۆن پارتیان لە بنەماڵەییبوون تێپەراندووە و دەیانەوێ بڵێن هەموو وەک یەک واین”.
لە كۆتای نووسینهكهی دا دهشنووسێـ و دەڵێ “شکستپێهێنانی گۆڕان، شکستی هەمووانە، مرۆڤ هەمیشە هەڵەکار و سەرەرۆیە، بۆیە دەشێ هەڵەی یەکێک و دووان چارەسەر بکرێ، بەڵام شکستهێنان بەئومێدی گۆڕانکاری، چارەسەری ئاسان نیە و تاوانە. کەسیش نەڵێ گۆڕان قەت شکست ناهێنێ و نازانم چی، پێغەمبەران لە گەیاندنی پەیامەکانیان شکستیان هێناوە، ئێمە چین؟”.
شایانی باسه ماوەیەكە دەنگی ناڕەزایی لە ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان و بنكەی جەماوەری بەرز بووەتەوە بەرانبەر دەسەڵاتی رەهای بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا و پەیوەندیی ناڕوونیان لەگەڵ بنەماڵی تاڵەبانی لەبارەی بابەتی پارە و دەسەڵاتەكانی بزوتنەوەكەوە، ههر دوێنێش عهبدوڵڵا كوێخا موبارهك ههڵسوڕاوی بزووتنهوهی گۆڕان بەتوندی ڕەخنەی لە بنەماڵەی نەوشیروان مستەفا گرتبوو و رایگەیاندبوو كە نابێ نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەکەی موڵکی گۆڕانخوازان بن، كەچی کۆمپانیا و سەروەت و سامانەكەی تەنھا میراتی خێزانەكەی بن، پێش چەند رۆژێكیش ژمارەیەكی بەرچاو لە سەركردە و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان داوای سنووردانانیان بۆ دەستێوەردانەكانی كوڕەكانی نەوشیروان مستەفا لە كاروباری بزوتنەوەی گۆڕان كرد و رایانگەیاند ئەگەر ئەمە نەكرێ، واز لە بزوتنەوەكە دێنن”.