گرنگی گرووی ھۆرمز لە چیدایە؟بۆ چی ئێران ھەڕەشەی داخستنی دەکات؟ ئایا ئەمریکا ھیچ ئەلتەرناتیڤیکی تری ھەیە

پێگەی جوگرافی گەرووی ھورمز دەکەوێتە نێوان کەنداوی عەرەبی و کەنداوی عومان و دەریای عەرەبی لە نێوان ئێران و ئیمارات و عومان، لەگەڵ چەند دوورگەیەک کە جێگای کێشەی ئێران و ئیماراتی یەکگرتووە لە ساڵانی حەفتاکان لە ئۆپەراسێۆنێکدا ئێران داگیری کرد، ھۆرمز رێگەیەکی ستراتیژییە بۆ تێپەڕبوونی کاروانی گەشتی گواستنەوەی نەوت و بازرگانییەکانی ئاسیا و وڵاتانی عەرەبی و جیھان لەلایەن ئێرانەوە کۆنترۆل دەکرێت، لە رووی مێژوویەوە بۆ یەکەم جار پورتوگالیەکان لە ساڵی ١٥١٥ داگیریان کرد سەدەیەک فەرمانرەوایی خۆیان تێدا سەپاند، دوای ئەوە بە ھاوپەیمانێتی بەریتانیا و ئێران لە دەستی پورتوگالیەکان دەرھێنرا، گرنگی گەرووەکە لەوەدایە کە سێیەکی بازرگانی نەوتی جیھان لێیەوە تێپەڕ دەبێت بۆ جیھان و تایبەت وڵاتانی ئەوروپا”.

ھەڕەشەکانی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران -محەمەد عەلی جەعفەری – کە ئاماژەی بە داخستنی گەرووی ھورمز دەکات و ئەمریکاش لە لایەک دڵنیایی لە بارەی ھاتووچۆی کەشتیە نەوتیەکان دەدات، لە لایەکی ترەوە داوای زیادکردنی ھەناردەی نەوتی سعودیە دەکات ئەمەش بەبۆچوونی چاودێران و ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان ئاماژەیەکە بۆ ئامادەکاری پێشھاتێکی چاوەڕوان نەکراو ، ھاوکاتە لەگەڵ چالاکی گۆرانکاریەکانی ستراتیژی ھەناردە کردنی نەوت، ھەر بۆیەش کۆمپانیای نەوتی سعودی و گەورە کۆمپانیای ئارامکۆ لەگەڵ ھاوبەشە ئەمریکی و ئەوروپیەکانیان بۆ دروستکردنی رێرەوێکی بەھێزی ھەناردەکردنی نەوتی ترن لە دەریای سوورەوە لە ئەگەری دروست بوونی ھەر قەیرانێک”.
لە کاردانەوەی ئەو ھەڕەشانەی سوپای پاسدارانیشدا رۆژنامەی رۆیتەرز لە سەر زاری ھێزی دەریایی ئەمریکا رایگەیاندووە کە ھێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دڵنیایی لە بارەی جووڵەی ئازادی کەشتیەکان داوە، ئامادەکاری سەربازی دەریاوانی کراوە و پلانیش بۆ ھەموو ئەگەرێک داڕێژراوە ، ئەم گوڕانکاریانەش ھاوکاتە لەگەڵ ھەڵوێستی رۆژی دووشەممە -حەسەن رۆحانی – سەرۆک کۆماری ئێران لە کاردانەوەی ھەناردەی نەوتی ئێران، رایگەیاند ئەگەر نەوتی ئێران ھەناردە نەکرێت، نەوتی ناوچەکەش ھەناردە ناکرێت.
 
سەرچاوە: بی بی سی
Back to top button