شاندێكی هاوپەیمانی فەتح گەیشتە هەولێر, شاندی ده‌وڵه‌تی یاساش سبه‌ی ده‌گات

 

به‌ مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق, ئەمڕۆ هەینی شاندێكی هاوپەیمانیی (فەتح)ی میلیشیا شیعیەكان بەسەرۆكایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر، چاوەڕوان دەكرێ شاندێكی هاوپەیمانیی (دەوڵەتی یاسا)ش بەدوای ئەواندا بگەنە هەولێر.

هادی عامری ئەمینداری گشتیی رێكخراوی بەدر سەرۆكایەتی شاندەكەی ئەمڕۆی هاوپەیمانی فەتح دەكات، بڕیارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بمێننەوە و لەگەڵ دوو شاندی پارتی و یەكێتی كۆبوونەوە بكەن.

بەگوێرەی زانیارییەكانیش، چاوەڕوان دەكرێ ئەمشەو یان سبەی شاندێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نووری مالیكی جێگری سەركۆماری عێراقیش بێتە هەولێر.
ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) نووسیویەتی پێدەچێ هەردوو شاندەكەی بەغدا سبەی شەممە لەگەڵ سەرۆك مەسعود بارزانیدا كۆبنەوە.
مەبەستی سەردانی هەردوو شاندەكە بۆ هەولێر، دانوستاندنە بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق.

Back to top button