بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە دەستپێدەکاتەوە

 

دوای ئەوەی بۆ نزیکەی سێ ساڵ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بەهۆی قەیرانی داراییەوە وەستێنرا، جارێکی دیکە پلەبەرزکردنەوە دەستپێدەکاتەوە, فه‌رمانده‌یه‌كی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش ده‌لێت:” لیستی هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ ئاماده‌كراوه‌ كه‌ پله‌یان بۆ به‌رز ده‌كرێـته‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌تی وه‌زیران ده‌كرێت.
لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووه‌، دوای ئەوەی ماوەی چەند ساڵێک بەهۆی قەیرانی داراییەوە و بە نووسراوی وەزارەتی دارایی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە راگیرا، جارێکی دیکە و بە نووسراوی وەزیری پێشمەرگە، پلەبەرزکردنەوەکە دەستپێدەکاتەوە.

لیوا قارەمان گوتیشی “لیژنەی پلەبەرزکردنەوەی وەزارەتی پێشمەرگە دەستی بە کارەکانی کردووە و ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ساڵی 2017 و 2018یە”.

لە ساڵی 2015ـەوە بە نووسراوی وەزارەتی دارایی، بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە وەستێنرابوو.

Back to top button