وه‌زاره‌تی دارایی بڕی 400 ملیۆن دیناری ته‌رخان كرد بۆ ئه‌م په‌تایه‌.

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕێك پاره‌ی ته‌رخان كرد بۆ نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون له‌ هه‌رێمی كوردستان و پاره‌كه‌ش تایبه‌ته‌ به‌ کڕینی دەرمان و رشاندن تەرخانکراوه‌.”
له‌و باره‌وه‌، (رێباز حەملان) وەزیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌.” كه‌ هەفتەی رابردوو بڕی 400 ملیۆن دینارمان بۆ کڕینی دەرمان و رشاندن تەرخانکردوه‌، بۆ رووبەڕووبونەوەی نەخۆشی “تای خوێن بەربوون” و ئەگەر پێویستیش بکات زیاتری بۆ تەرخان دەکەین.

وه‌زیری دارایی ئه‌وه‌شی ئاكرا كرد.” كه‌ لە رۆژانی داهاتوودا دەست دەکرێت بە رشاندن لەپێناو رووبەڕووبونەوەی  ئەو نەخۆشیە و سەرەتاش لە گەڕەک و شوێنە هەژار نشینەکان ئەنجام دەدرێت.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” تا ئێستا چه‌ند حاڵه‌تێك تۆمار كراوه‌ و هه‌وڵده‌درێت ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بنبڕبكرێت و له‌و باره‌شه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵێك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی خراوه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و په‌تایه‌.

Back to top button