سیقه‌تۆره‌ بۆچی باشه‌ و بۆچی پێویسته‌ گرنگی زۆری پێبدرێت تا ئێستا زانیوته‌.؟

سیقەتۆرەی مریشك لەگەڵ ئەوەی كەسانێكی زۆر نایخۆنن بەڵام كۆمەڵێك سوودی تەندروستی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە.”

خواردنی سیقه‌تۆره‌ی مریشك سوودی زۆری هه‌یه‌ بۆ جه‌سته‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سیقه‌تۆره‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی پرۆتینه‌ و ته‌نانه‌ت ده‌توانێت جێی پرۆتینه‌كانی تریش بگرێته‌وه‌، هه‌روه‌ها باشترین چاره‌سه‌ری كه‌مبوون و نه‌بوونی ڕێژه‌ی ماده‌ی ئاسنه‌ له‌ جه‌سته‌دا كه‌ له‌ كه‌می خوێن ده‌تانپارێزیت و ڕێژه‌ی هیمۆگڵۆبین زیاد ده‌كات له‌ لووله‌كانی خوێندا.

سوده‌كانی سیقه‌تۆره‌ بریتین له‌:-

-. مێشك چاڵاك دەكات، وا دەكات كۆئەندامی دەمار بە شێوەیەكی چاڵاك كارەكانی بەجێ بهێنێت.

-. ڕێژەی چەوری زۆر كەمە، بۆیە دادەندرێت بە ژەمێكی زۆر باش بۆ ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشیان دابەزێنن.

-. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەند بە ئاسن و ڕۆڵێكی گرنگیش دەگێڕێت لە چارەسەركردنی كەم خوێنی، لەپاڵ بوونی ئاسن هەریەكە لە مەگنسیۆم و زینك و پۆتاسیۆم و فۆسفۆریشی تێدایە.

-. ئەو ڕیشاڵە خۆراكیەش كە تێدایەتی یارمەتی ئاسانكردنی كرداری هەرس دەدات.

 

Back to top button