رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵی: رۆنــــــــاڵدۆ و یۆڤانتۆس رێككه‌وتن.
ره‌نگه ئه‌مڕۆ دوا بڕیاری رۆناڵدۆ ئاشكرا ببێت سه‌باره‌ت به جێهێشتنی ئه‌و یانه‌یه‌یی كه هه‌موو شتێكی بۆ كرد و زۆرترین نازناوی بۆ ده‌سته‌به‌ركرد كه ریال مه‌دریده.”
له‌و باره‌وه، تۆڕێكی هه‌واڵی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه.” كه ئه‌مرۆ كریستیان رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی پێشه‌وه‌ی ریال مه‌درید بۆنده‌كه‌ی له‌گه‌ل یوڤینتۆس واژۆ ده‌كات.”
تۆری هه‌واڵی (میدیا سیت)ی ئیتاڵی بڵاوی كرده‌وه ، ئه‌مرۆ رۆناڵدۆ ده‌گاته شاری تۆرینۆ و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر بۆندی یانه‌ی یوڤینتۆس ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات.” كه نرخی بۆندی رۆناڵدۆ له‌گه‌ل یوڤینتۆس ده‌گاته (120) ملیۆن یۆرۆ ، مووچه‌ی ساڵانه‌یشی ده‌گاته (30) ملیۆن یۆرۆ.