عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك:ده‌سه‌ڵاته‌كانی گۆران لای كوڕانی نه‌وشیروان مستهفایهوخهڵكیش چاوه‌ڕیی سه‌ده‌قه‌ی ئه‌وانه
فراوانبوونی ده‌نگه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دژ به كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا كه هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی گۆرانیان له خۆیاندا چڕ كردووه‌ته‌وه وله ماوه‌كانی ڕابردوودا له دوای باوكیان كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا كۆمپانیای ووشه‌و سامانی بزوتنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر خۆیان تۆمار كردوو ،ئه‌مه‌ش بوووته هۆكاری دروستبوونی درز‌و كه‌لێن له نیو باڵه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ،دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی حه‌مه ساڵح و هوشیار عه‌بدوڵا دوو وتاری دژ به‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه ،وتاری هه‌ردولایان دژ به‌یه‌ك و بۆ سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ باڵه‌كانی ناو گۆران یه‌كێكیان دژ به كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌ویتریان پاساو هێنانه‌وه بوو بۆ كوڕانی نه‌وشیروان مسته‌فا .
ئه‌مشه‌وی ڕابردوو عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك لێپرسراوی مه‌كۆی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌لسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له نوسینێكیدا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت :” ئەگەر نەوشیروان مستەفا ئەو کۆمپانیا و پارە و زەویەی بۆ شۆڕشە چاکسازیخوازەکەی (گۆڕان) بوە؟ ئەبێت لەژێر دەسەڵات و چاودێری بڕیاردەرانی گۆڕان و بۆ خزمەتی گۆڕان بێت، نەک لەژێر دەسەڵاتی کوڕ و کەسوکاری خۆیدا بێت”.
عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك ده‌شڵێت :” ئەگەر کوڕ و کەسوکاری خۆی خاوەندارێتی و تەسەڕوفاتی ئەو کۆمپانیا و پارە و زەویە دەکەن و ئۆرگان و بڕیاردەرانی گۆڕان چاوەڕێی خێر و سەدەقەی دەستی ئەوانن؟”.
هه‌روه‌ها عه‌بدوڵای كوێغا موباره‌ك نوسیویه‌تی :” ئێستا سەرکەوتن یان شکستی بزوتنەوەی گۆڕان، شانازی یان لەکەدار بونی مێژوی کاک نەوشیروان بەندە بە ھەڵوێستی کوڕەکانی و جڤاتی نیشتیمانیەوە، ئەگەر کوڕەکانی کۆمپانیا و سەروەتوسامانی مادی و مەعنەوی باوکیان ڕادەستی گۆڕان دەکەن و جڤاتی نیشتیمانی جەریئانە کۆتایی بە قۆرخی دەسەڵات لەناو گۆڕاندا دەھێنێت و بڕیار لە ھەڵبژاردنی ناوخۆیی و ڕێکخەری گشتی و خانەیەکی نوێ و تێکەڵاو لە گەنج و ئافرەت و بڕیار لە ھەڵبژاردنی لیژنەیەکی چاودێری دارای گۆڕان دەدات”.
له‌به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا ههلسوراوهكهی گۆڕان نوسیوشیه‌تی :” پێویستە کۆبونەوەیەکی جڤاتی نیشتیمانی لەسەر پرسە ناوخۆییەکانی گۆڕان ئەنجام بدەین و پابەندی ھەر بڕیارێک بین کە لە بەرژەوەندی بزوتنەوەی گۆڕان ئەدرێت،ئەگەریش جڤاتی نیشتیمانی جورئەتی بڕیاری ڕاست و دروستی نەبێت و کوڕانی کاک نەوشیروانیش بیانەوێت وەکو کوڕی بەرپرسانی تر خاوەنی دەسەڵات وسەروەت وسامان وکۆمپانیا بن و لە ڕەفائێت و ناز و نیعمەتدا بژین لە نێو ئەم گەلە ھەژار و دەردەدارەی کوردستاندا، ئەوا لەکەدار بونی مێژوی کاک نەوشیروان وشکست و لاواز بونی گۆڕان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەوان و یەک بە یەکی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی.