بزوتنه‌وه‌ی گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی نێگه‌رانن له‌ قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح

هه‌ریه‌ك له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ڕەخنەی تووند لە قه‌واره‌كەی بەرهەم ساڵح دەگرن‌وئۆباڵی بێمتمانه‌یی و شكستی پرۆسه‌ی سیاسی و پاشه‌كشه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی به‌رهه‌م ساڵح ، ڕەخنەكانی ئەو دوو حزبە دوای ئەوەدێت، كه‌قه‌واره‌كه‌ی بەرهەم ساڵح هیچ تانه‌یه‌كی له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ شاری كه‌ركوك تۆمار نه‌كرد.
 
لەكاتێكدا قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح لەگەڵ گۆڕان‌و كۆمەڵ لەچوارچێوەی یەك لیستدا بەشداری هەڵبژاردنیان كردووەو پێكەوە كۆده‌نگن له‌وه‌ی كه‌ “ساختەكارییان” له‌ سنوری سلێمانی و كه‌ركوك بەرامبەر كراوە.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” كه‌ به‌رپرسێكی باڵای ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت گووتی:”دەبوایە هاوپەیمانی ڕێزی لە ڕای ئێمەو كۆمەڵ بگرتایەو خۆیشی ئەو ڕاگەیەندراوەی بڵاونەكردایەتەوە كە هیچ پێویست نییەو جۆرێكە لە پاشەكشە لە هەڵوێستەكانی ڕابردوو.”
 
لای خۆشیه‌وه‌ د.ڕێبوار كەریم گوتەبێژی فەرمی قه‌واره‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح ڕایگه‌یاند:”كە سكاڵا دەكەی دەبێت داتاو زانیاریت لەبەردەستدابێت، ئێمە هیچ داتایەكی كەركوكمان لەبەردەستدا نییە بۆیە شكاتمان نەكردووە.”
 
ڕێكخەری ژوری توێژینەوەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان نیگەرانییەكانن و ڕاگەیەندراوەكەی هاوپەیمانی دەربارەی هەڵبژاردن لە كەركوك بە “شەرعیەتدان بە تەزویر” لەقەڵەم دەدات.
 
د. محەمەد عەلی كە هاوكات ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕانە گووتی”كەركوك بە بەرنامەی سیاسی سەركەتو و خزمەتكردن دەبێت بە كوردستانی نەك بەتەزویر، ناكرێت لە پارێزگایەك دژی تەزویربیت و لەپارێزگایەكی تر لەگەڵیدا بیت.”
 
Back to top button