دیارترین ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی مێرمناڵ له‌ كاری سیاسی و سه‌ربازی به‌كاردێنن

خواكوڕك

شه‌ڕ و نائارامیه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌رفه‌تی بۆ زۆر لایه‌ن ره‌خساندووه‌ كه‌ یاساكانی جه‌نگ پێشڵ بكه‌ن و نامرۆڤانه‌ مێرمنداڵان له‌ كاری سیاسی و سه‌ربازی به‌كاربێنن، چاودێرانی سیاسیش ئه‌م سیاسه‌ته‌ به‌ مۆركی ئێرانی ده‌زانن.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌كه‌كه‌ و رێكخراوی تیرۆریستی داعش، زۆرترین رێژه‌ی ئه‌و منداڵانه‌یان تیادا ده‌بینرێت كه‌ به‌چه‌كه‌وه‌ له‌ سه‌ربازگه‌كان و هه‌ندێك جار كاری تیرۆریستیان پێ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ ده‌بینرێن.

له‌ كوردستانیش پێشتر و به‌تایبه‌ت له‌كاتی ناكۆكیه‌كانی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هانی ئه‌و توێژه‌ی داوه‌ كه‌ هه‌ڵبكوتنه‌ سه‌ر باره‌گاكانی حزبه‌كانی دیكه‌ و كاری توند و تیژی و په‌یامی سیاسی پێ ئه‌نجامداون.

هێزێكیتر كه‌ له‌م دواییانه‌ خه‌ریكه‌ منداڵان بۆ كاری سیاسی و سه‌ربازی به‌كاردێنێت، ره‌وتی شیعه‌ی عێراقی و حه‌شدی شه‌عبیه‌، كه‌ده‌یه‌وێت له‌م نێوه‌نده‌دا رۆڵێكی به‌رچاو به‌منداڵان ببه‌خشێت و له‌داهاتوودا هه‌مان په‌یامی سیاسی به‌لایه‌نه‌كانی دیكه‌ بدات.

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ به‌لای چاودێرانی سیاسیه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و هێزه‌ سیاسی و گرووپانه‌ی منداڵان له‌كاری توند و تیژی به‌كاردێنێت له‌ هێڵه‌ گشتیه‌كه‌دا، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر سیاسه‌تێكی دیاری كراو و هه‌رێمی، كه‌ به‌سیاسه‌تی ئێرانی شیعی ناسراوه‌.

Back to top button