كۆبونه‌وه‌ی نێوان فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا كۆتایی هات
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسا له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆتایی هات و له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ر یه‌كه له فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و حه‌سه‌ن سنێد سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌باره‌ی ناوه‌رۆكی گفتوگۆكانیان بۆ میدیاكان دووان.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رایگەیاند: ”شاندی فەتح و دەوڵەتی قانون پێکەوە هاتبوون، ئەمەش بە هەنگاوێکی باشە و بە ئیجابی دەنرخێنین“.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ڕاشیگه‌یاند :”پاش كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پارتی ده‌چن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش كۆده‌بنه‌وه و پاشان پارتی و یه‌كێتیش پێكه‌وه شاندیان ده‌بێت بۆ به‌غداو بڕیاره لیسته‌كانی دیكه‌ش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن”.
فازڵ میرانی گوتیشی: ”ئێمە نیگەرانین و نامانەوێ عێراق بەرەو خاڵیبوون یان غیابی موئەسەساتی بڕوات کە یەکێکیان دەسەڵاتی یاسادانانە، فەتح و دەوڵەتی قانون و کورد و سوننە پێکهاتەی گەورەن، حیکمە و وەتەنیە و لایەنی دیکەش دێنە ناوی“.
لای خۆشیه‌وه حه‌سه‌ن سنێد، سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگه‌یاند: “قسه‌مان له‌سه‌ر قۆناغی نوێ كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن خۆمان له كێشه‌كان رزگار بكه‌ین و ده‌مانه‌وێت ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لانی عێراق بپاریزین. له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستانیش كۆمه‌ڵێك خأڵی هاوبه‌شمان هه‌یه”.
هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ چڕبووه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كان به‌ته‌واوه‌تی ساخنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام دانووستانی نێوان لایه‌نه‌كان گه‌رم بوونه‌ته‌وه.