به‌رپرسێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆران ده‌ستی له‌ كاركێشایه‌وه‌

بەرپرسێكی بزووتنەوەی گۆڕان، پێشتر لەسەر پشكی بزووتنەوەكە بەڕێوەبەری گشتی وەبەرھێنان بووە، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە گۆڕان راگەیاند و دەڵێت “نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری نە ھی ھەمووانیشە”.
 
نه‌ژاد جەلال، به‌رپرسی پێشووی سایتی سبه‌ی و بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەبەرھێنانی ھەرێمی كوردستان لە پشكی گۆڕان لە نامەیەكدا بۆ رێكخەی گشتی و خانەی راپەڕاندن چڤاتی نیشتمانی گۆڕان، دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لەو حزبە راگەیاند و دەڵێ:” زۆر به‌ داخه‌وه‌ك كه‌ دوای 11 ساڵ كاركردنم له‌ پرۆژه‌یه‌كی سیاسی ناچارم كه‌ ئێستا وه‌ها نامه‌یه‌ك بنوسم كه‌ كاتی خۆی له‌ كۆمپانیای وشه‌و ده‌ستمان پێكردو خه‌ونی زۆر گه‌وره‌مان هه‌بوو “.
 
له‌ به‌شێكی تری نامه‌كه‌یدا نه‌ژاد جه‌لال نوسیویه‌تی و ده‌شڵێت:”ئەسەف دوای نەمانی نەوشیروان مستەفا، گۆڕان ھیچ وەك خۆی نەماوە، نە بزووتنەوەی گۆڕان ئامرازێكە بۆ گۆڕانكاری نە ھی ھەمووانیشە، ھەموو ئاماژەكان بوونی بە حزبێكی تەقلیدی بە ئاشكرا دەبیندرێت”.
 
نەژاد جەلال راشیگەیاندووە: “لێرەوە بێبەری بوونی خۆم رادەگەیەنم، لە ھەموو ئەو پێشھات و رووداوانەی كە جێگەی گۆڕانخوازان نییە و لە ئەمڕۆ بە دواوە من كەسێكی بێلایەن و ئازادم و سەر بە ھیچ حزب و گرووپێكی سیاسی نیم”.
Back to top button