سلێمانی دژه تیرۆری لاهور جه‌نگی هێزه‌كه‌ی ئاسایش و پۆلیس چه‌ك ده‌كه‌ن
لاهور جه‌نگی به هۆی یه‌كێتیه‌وه چه‌ندین هێزی مافیای بۆ ههلكوتانه سه‌رخه‌ڵك و په‌لاماردانی هاوڵاتیان دروست كردووه ، به‌هۆی سه‌ره‌رۆیی خۆسه‌پاندنی لاهور جه‌نگییه‌وه ئاسایش و سه‌قامگیری شاری سلێمانی دارماوه و هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنین بۆ چه‌كی بی مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش هه‌ره‌سی هێنا .
له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا هه‌ڵمه‌تیی به‌رفراوان له شاری هه‌ولێربۆ دەست بەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش ده‌ستی پێكرد وخۆشبه‌ختانه خه‌لكێكی زۆر ده‌ستگیركران و ئیستا به پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، له‌شاری سلێمانیش هێزێك له ئاسایش و پۆلیس و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان پێكهاتن كه ناسراون به هێزه ڕه‌شه‌كه و هه‌لمه‌تێكی فراوانیان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ئۆتۆمبیلی جام ڕه‌ش ده‌ست پێكرد .
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا، هێزە ڕەشەکە لە نزیک شەقامی سالم لە ناوەڕاستی سلێمانی، هەوڵیان داوە ئۆتۆمبێلێکی جام ڕەش بوەستێنن و داوای لێکردنەوەی ئەو لەزگەیەی لێ بکەن کە بە جامەکەیەوە کردووە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەهۆی ئەوەی کەسێکی سەر بە دژە تیرۆری یەکێتی بووەو لاهوور جەنگی بەرپرسیاریانە، پەلاماری هێزە ڕەشەکەیان داوە و لەناوەڕاستی شەقامدا چەکیان کردوون.
هاوکات له تۆمارێكی ڤیدیۆیدا کە بە نهێنی تۆمار کراوە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو کراوەتەوە، بە ڕوونی چەک کردنی هێزە رەشەکە لەلایەن دژە تیرۆری یەکێتی كه لاهور جه‌نگی به‌رپرسیانه بەدیار دەکەوێت. ئەو کەسەی ڕووداوەکەی تۆمار کردووە پرسیاری ئەوە دەکات کە ئاخۆ ئەو هێزەی چەک دەکرێت، لەگەڵ ئەوانەی هێزەکە چەک دەکەن، چ جیاوازییەکیان هەیە؟
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری هەولێر، هەمان هەڵمەت بە شێوەیەکی چڕ دەستی پێ کردووە و هەموو کەسێکی بەبێ جیاوازی گرتووەتەوە، بەبێ ئەوەی کەس بتوانێت زەفەر بەو هێزانە ببات.