قه‌یرانی ئاو‌و كاره‌باو خزمه‌تگوزاری ته‌نگ به پایته‌ختی عێراق هه‌لده‌چنێت

به‌پێی هەواڵی ماڵپه‌ری (سكای نیوز)ی عه‌ره‌بی، خۆڵ و خاشاك و پاشماوه‌ی پیسی و نه‌بوونی كاره‌با، هاووڵاتیانی به‌غدای پایته‌ختی عێراقی هه‌راسان كردووه، هه‌روه‌ها ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه كه ڕووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ری (سكای نیوز)ی عه‌ره‌بی ناوچه‌كانی (الحسینیه، سبع قسور، الدوره، احیا‌و اسیا، المیكانیك، الكراده، الغزالییه) و ناوچه‌كانی دیكه، تووشی نه‌بوونی ئاوی خاوێنی خواردنه‌وه و پچڕانی كاره‌با بۆ ماوه‌ی زیاتر له14 كاتژمێری رۆژانه، هه‌روه‌ها بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری زبڵ و خاشاكی و له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانداكه‌ڵه‌كه بووه‌ن و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكیشه هیچ پرۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری جێبه‌جێ نه‌كراوه.
بەڕێوەبەرانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایان گه‌یاندووە به‌هۆی زۆر به‌كارهێنان و هه‌روه‌ها بڕینی كاره‌با له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌كه 1000 میگاوات كاره‌بایان كه‌مكردووه‌ته‌وه فشارێكی زۆریان كه‌وتووەته سه‌ر و ئه‌مه‌ش وای كردووه نه‌توانن كاره‌بای پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بكه‌ن.
به‌غدا پایته‌ختی عێراق تووشی قه‌یرانێكی قووڵی نه‌بوونی ئاوی پاك و كاره‌با و خزمه‌تگوزاری بووه‌ته‌وه‌و له به‌سره‌ش به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری و ژماره‌یه‌ك كێشه‌ی دیكه‌ی خۆپیشاندان كرا، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئێران كاره‌بای ژماره‌یه‌ك شاری عێراقی پچڕاندووه.