سكرتاریه‌تی مام جلال پاسه‌وانیه‌تی ماڵی مەھدی موھەندیس سەرکردەی حەشدی شەعبی ده‌كه‌ن
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.
16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی مێژووی له‌بیر نه‌كراوه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ،چونكه خێانه‌تی ئه‌مجاره‌ی یه‌كێتی به هۆی باڵێكی ناو خۆیه‌وه له ژینگه‌و قۆناغێكی مێژووی چاره‌نوسسازدا كرا كه به هۆیه‌وه له %52 ی خاكی كوردستان و له %75 ی داهاتی كوردستانی راده‌ستی هێزه‌كانی میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی كرد ،جگه‌له‌وه‌ی ئیراده‌و به‌های نه‌ته‌وایه‌تی و كوردبوون كه‌وته شالاوی پاكتاوكردنی گروپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی .
“خواكوڕك ” دوو وێنه‌ی ماڵی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ماڵی مام جلال بووه ئاشكرا ده‌كات ،وێنه‌كان یه‌كیكیان له پێش خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئه‌ویتریشیان دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر بووه .
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌سه‌ر راسپارده‌ی مام جلال و به‌بریاری مام جلال ئه‌و شوێنه ده‌كرێته ماڵی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وه‌ك شوێنێك بۆ حه‌وانه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگای پێشوی كه‌ركوك ،بەشی سەرەوەی تایبەت بوو بە باسەوانەکانی دکتۆر نەجمەدین بەشی خوارەو پاراستنی جواردەوری سکارتاریەتی مام جەلال لە ئەستۆیان گرتبوو.
لە دوای خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەره‌وه له‌لایه‌ن گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناویه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رماڵی دکتۆر نەجمەدین و دەست ده‌گرن به‌سه‌ر كه‌لوپه‌لی ناوماڵه‌كه‌یدا ، هه‌ر تەنیا لە دوای یەک رۆژ بەشی سەرەوەی کە تایبەت بوو بە ماڵی دکتۆر نەجمەدین کەریم کرایە نوسینگەی تایبەتی مەھدی موھەندیس سەرکردە لە حەشدی شەعبی و یەکێکە لەو کەسانەی کە ناوی لە تیرۆری نێودەوڵتی ھەیە تائێستا به‌شی خوارەوه‌ی خانووه‌كه‌ی دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه ئێستا مه‌هدی موهه‌ندیسی تیدایه لە لایەن سکرتاریەتی مام جەلال دەپارێزرێت .
ئەم دوو وێنەیە دوو سیمای جیاوازی ھەیە ئەوەی گۆرابێت بەشی سەرەوەی ماڵی مام جەلالە کە لە ماڵی دکتۆر نەجمەدینە وە بە ئاڵای کوردستانە وە کراوەتە شوێنی نوسینگەی مەھدی موھەندیش سەرکردە لە حەشدی شەعبی بە ئاڵای عێراقەوە بەڵام خوارەوەی بیناکە ھەمان ئەو پێشمەرگانەی سکرتاریەتی مام جەلالن کە لە پێش خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ئەرکی پاراستنی بیناکەیان لە ئەستۆدا بوو .