پێشبینی ده‌كرێت حكومەتی نوێی عیراق بۆ ساڵی داهاتوو دوا دەخرێت
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان بۆ پێكهانین حكومه‌تی داهاتووی عێراق به‌رده‌وامیان هه‌یه, به‌ڵام به هۆی نزیی رێژه‌ی كوردسیه‌كانی براوه‌كان له یه‌كتری سه‌ركه‌وتنی چه‌ند هێزێكی نوێ پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق دوا ده‌كه‌وێت توێژه‌رێكی سیاسیش ده‌لێت:” پێشبینی ده‌كرێت پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بكه‌وێته ساڵی داهاتووه”.
یاسین تەها رۆژنامەنوس و توێژەری سیاسی رایگەیاندووه، لە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق، تا ئێستا چەندین هاوپەیمانێتی پێكهێنراون و دواتر شكستیان هێناوە، وتیشی “ئاستەنگی گەورەی بەردەم هاوپەیمانێتییەكان پۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراقە، كە هەموو جومگە گرنگەكانی دەسەڵات و حوكمڕانی لەدەستدایە”.
یاسین تەها لە بەشێكی دیكەی قسه‌كانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ناكۆكی لایەنە سیاسییەكانی عیراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و سستی پرۆسەی هەژماركردنەوەی دەنگەكان، كێشەی بۆ پرسی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكان دروستكردوەو پێدەچێت پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق بۆ سەرەتای ساڵی ئایندە دوابخات.