میدیاكانی توركیا: یڵدرم ده‌بێته كاندید بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی تورکیا
دوای ئه‌وه‌ی سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی توركیا گۆڕانكاری به سه‌رداهات, سەرۆک وەزیرانی تورکیا خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كاندید كردوه و نزاش ده‌كات كه گرتنه‌ده‌ستی ئه‌و پۆسته‌ی ببێته “مایه‌ی خێر بۆ گه‌ل و نیشتمان”.
بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیا لەکاتی ھاتنەدەرەوەی لە پەرلەمانی وڵ‌ته‌كه‌ی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە و لەبارەی کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان وتی: “ئینشائەڵڵا دەبێتە مایەی خێر بۆ گەل و نیشتمان”.
یڵدرم لەبارەی پرسیاری ئەوەی کە ئایا لە خولی یەکەمی دەنگدانەکە سەرکەوتوو دەبێت یاخود نا، وتی: “من ئەوە نازانم، ناتوانم بڕیار لەسەر ئیرادەی پەرلەمان بدەم، پەرلەمانتاران چی بڵێن ئەوه دەبێت”.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2018، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له توركیا به‌ڕێوه‌چوو، سەعدی گوڤەن، سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگه‌یاند: ” ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا 26 ملیۆن و 330 هەزار و 823 دەنگی هێناوە کە دەکاتە 52.59%ی دەنگەکان”.
گوڤەن رایگەیاند بە پێی دەرئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، ده‌نگی ركابه‌ره‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار به‌مجۆره بووه: محەڕەم ئینجە 30.64% و ئاکشەنەر 7.29% دەمیرتاش 8.40% کەرەموڵائۆغڵو 0.89% و پرینچەک 0.20%.
سەبارەت بە کۆی گشتی دەنگەکان، سەعدی گوڤەن وتی: “بە پێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی تورکیا، ئاک‌پارتی 42.56% و مەهەپە 11.10% و جەهەپە 22.65% و هەدەپە 11.70% و ئی پارتی 93.96%ی کۆی دەنگەکانیان بەدەست هێناوە.
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا لەبارەی ژمارەی کورسی فڕاکسیۆنەکانیش وتی، بەگوێرەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئاک‌پارتی 295 جەهەپە 146 هەدەپە 67 ، مەهەپە 49 ئیی پارتی 43 كورسیان بەدەستهێناوە.