گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی له‌عێراق ئاماده‌یه له‌پێناو حوسییه‌كان بچێته یه‌مه‌ن
له درێژه‌ی به‌رده‌وامی شه‌ڕو ناكۆكیه‌كانی یه‌مه‌ن, ده‌رهێنانی چه‌ند شارێك له ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی شیعه له و وڵاته كه‌تیبه‌كانی (سید الشهداء) كه گروپێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبیی شیعه مه‌زهه‌بی عیراقه، ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ خۆبه‌خشین له‌پێناو حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن و شه‌ڕكردن له‌پێناو سه‌ركرده‌ی شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئه‌بو وهلاو ولائی، سه‌ركرده‌ی كه‌تیبه‌كانی (سید الشهداء)ی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له وتارێكدا كه ئاراسته‌ی عه‌بدولمه‌لیك حوسی، سه‌ركرده‌ی گروپی (انصار الله)ی شیعه‌مه‌زهه‌بی یه‌مه‌نی كردوه، ده‌ڵێت: “خۆبهخشینم وه‌ك سه‌ربازێكی بچوك له‌ژێر فه‌رمانی عه‌بدولمه‌لیك حوسی راده‌گه‌یه‌نم”.
له وتاره‌كه‌یدا كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبیی عیراق ده‌شڵێت: “گه‌وره‌م فه‌رمانم پێ بكه بۆ هه‌رچییه‌ك ده‌ته‌وێت، من له‌ژێر فه‌رمانی ئێوه‌دام”.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبونی شه‌ڕ له‌نێوان چه‌كدارانی گروپی (انصار الله)ی شیعه‌مه‌زهه‌بی یه‌مه‌ن و هێزه‌كانی عه‌بدره‌به مه‌نسور هادی، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن به‌رده‌وامه.
وه‌ك ده‌وترێت شیعه‌كانی یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و هێزه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ش له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌به‌ی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعودی پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرێت.