سەرکردە خاکیەکەتان باش
ئەدەلان هەلەبجەیی
هەمیشە بەڕێزەوەو لە چوارچێوەی سلوکی کوردانە هەوڵمداوە لەبەرامبەر ئەو هەموو وتارە نا بەرپرسیار و دوور لە مۆراڵانەی کە بەرامبەر بە سەرۆکی هەرێم لە لایەن هەندێک نوسەرو ڕۆژنامەنوسی بزوتنەوەی گۆڕانەوە دەنوسرێن وەڵامێکی کورتم هەبێت،گەرچی ڕوونە بارزانی و مێژوەکەی وەک خۆر ڕوون و دیارەو پێویستی بە ڕیکلام و پیاهەڵدان نیە،لێ خۆ دەکرێت ئەو تایپە لە نوسەری بزوتنەوەکە بزانن کە پێویستە سنوری خۆیان بزانن یان لە بری نوسین لەسەر سەرۆکی هەرێم بڕۆن نەقدی کاک نەوشیروان بکەن،لێ لەبەر ئەوەی لە هیچ ڕویەکەوە ئەوان ناتوانن و نابێ و ناکرێت کاک نەوشیروان بخەنە ئاستی سەرۆکی هەرێم و دەشزانن جیاوازیەکە هێند زۆرە پێی دەشکێن،ناچار لەلایەک مەدحی کاک نەوشیروان دەکەن و لە لایەک سەرۆک بارزانی دەخەنە ناو بازنەی ڕق و کینەیان،سەرنجەکە لێرەدا ئەوەیە ئەوان کاک نەوشیروانیان پێ خاکی و سادەیەو هەموو سەرکردەکانی تریان ڕەفزە،وێڕای ڕێزم بۆ کاک نەوشیروان،لێ من پێم سەیرە سەرکردەی خاکی نازناوت بێت و لە گرفت و ئارێشەکاندا گەلەکەت بەجێبهێڵیت بە ماڵ و منداڵەوە بڕۆیتە خۆشترین وڵاتی سەر زەوی،ئاخر کاک نەوشیروان خاکی بونەکەی لە کوێدایە کە نە لەبەرەی جەنگ دیارەو نە لە خۆپیشاندانی جەماوەری و نە وتارێکی هەیە لەو هەموو دۆخە نەخوازراوەدا و ڕۆژووی قسەکردنیشی گرتووە؟
ئاخر خاکی بوون لە کوێدایە نەک خەڵکی ئاسایی تەنانەت کەسە دیارەکانی گۆڕان نازانن هۆکاری سەفەرە بەردەوامەکانی لەم دۆخەدا چیە؟
گەر بڕیارە ئەم سەرکردە نەخۆشەو پێویستی بە چارەسەرە،ئەدی پیاوی خاکی وا بۆ لە کوردستان چارەسەر وەرناگرێت؟
دواجار
گەر خاکی بوون پێچەوانەی ئەمانە بێت تو ویژدانی نوستوی ئەو فۆڕمە لە نوسەرانی گۆڕان، بارزانی خاکیە یان نەوشیروان؟