سەرۆكە شێتهكه بێ بڕوایی خۆی ڕاگەیاند
سەرۆكی وڵاتی فیلیپین كە بە سەرۆكە دێوانەكە(شێت) ناسراوە لە میانەی وتارێك كە لە شاری دافاو پێشكەشی كرد بێ بڕوایی خۆی ڕاگەیاندوو وتی بۆم بسەلمێنن خوایەك هەیە من دەست لە پۆستەكەم بەردەدەم
ڕۆدریگۆ دوتیرتی لە میانەی وتەكەی پرسیاری كردوو وتی كێ خودای دیوە؟هەركەس پێی وایە دیویەتی با بیسەلمێنێت ئەوكات من. دەست لە پۆستەكەم بەردەدەم
ئەو قسانەی سەرۆكی فیلیپین لە كاتێكدایە كە هەشتاو سێ لەسەدی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی هەڵگری ئاینی مەسیحین