ئاوی برنج بۆچی باشه‌ و سودی چیه‌.؟

برنج پێكهاته‌یه‌كی كاربۆهیدراتییه‌، له‌ كوپێك برنجدا زیاتر 50 گرام كاربۆهیدرات هه‌یه‌ كه‌ له‌ جۆری نیشاسته‌یه‌و زنجیره‌ی شه‌كری ئاڵۆزی گلوكۆز دروستده‌كات و بڕی زیاتر له‌ 250 كالۆری وزه‌ی تێدایه‌ كه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر شه‌كری خوێن و زیادكردنی كێش، هه‌روه‌ها رێژه‌ی پرۆتینی كه‌مه‌ و ته‌نها 4 گرامه‌ له‌ كوپێكدا.”

سوودەكانی ئاوی برنج بۆ پێست بریتین له‌:-

– پێست دەگەشێنێتەوە، شۆردنی پێست بەئاوی برنج پێست رووناك دەكاتەوە، چونكە چەندان ڤیتامین و كانزای گرنگی تێدایە و گرفتەكانی پێست چارەسەر دەكات و خانەكانی پێست گەنج دەكاتەوە.

– چارەسەری نەخۆشی بیرۆ دەكات، بەكارهێنانی ئاوی برنج پێست هێور دەكاتەوە و بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەری خوران و وشكی پێست دەكات، دەتوانیت ئاوی برنج بەكاربهێنێت بۆ ئەو شوێنەی كە تووشی بیرۆ بووە و رۆژانە دوو بۆ سێ جار دووبارەی بكەرەوە، بۆ ئەوەی كێشەكانی پێست چارەسەر بكات .

– چارەسەری زیپكە دەكات، زیپكە دەبێتە هۆی برینداربوونی پێست، بەڵام بە بەكارهێنانی ئاوی برنج دەتوانرێت زیپكەی پێست چارەسەربكرێت، یارمەتی كەمكردنەوەی برینداری پێست دەدات كە بە هۆی زیپكەوە دروست دەبێت، پێست هێور دەكاتەوە كونیلەكانی پێست توند دەكاتەوە.
ماڵپەری خانمان

– وەكو فێنككەرەوەیەك بەكاردەهێنرێت، ئەگەر بتەوێت قژت بریقەدار و بەهێز بێت دەتوانیت قژت بە ئاوی برنج بشۆی لەبری بەكارهێنانی نەرمكەرەوەی قژ بەكاربهێنرێت، قژت بە ئاوی برنج بشۆ و دوای چەند خولەكێك بە ئاو گەرم بیشۆ ، هەفتەی 3 جار ئەم كردارە دووبارە بكەوە.

– پاككردنەوەی پێست، ئاوی برنج ئاوێتەی گرنگی تێدایە كە دەتوانێت كونیلەكانی پێست كەم بكاتەوە، ڕێگا لە زیانەكانی تیشكی سەرووەنەوشەیی دەگرێت، پێست لە خانەی مردوو رزگار دەكات، وەكو پاككەرەوەیەكی پێست بەكاردەهێنرێت، ئەویش بەبەكارهێنانی پارچە لۆكەیەك و نوقم كردنی لە ئاوی برنجدا و پاشان سڕینەوەی پێست بەو پارچە لۆكەیەی كە تەڕكراوە، بەڵام پێوستە پێش بەكارهێنانی ئاوی برنج دڵنیا بیت، پێستت پاكە و هیچ ماددەیەكی جوانكاری پێوە نییە.

 

Back to top button